>>> پێناسه‌ی به‌یان
1- "به‌یان" ماڵپه‌ڕێکی سه‌ربه‌خۆی ئازاده. گرێدراوی هیچ حیزب و لایه‌نێکی سیاسی نییه.
2- به‌یان پێگه‌یه‌که بۆ ئازادی ده‌ڕبڕین، تریبوونێکه بۆ ره‌خنه و رای جیاواز، سه‌رچاوه‌یه‌که بۆ هه‌واڵ و زانیاری.
3- به‌یان له پاوانی هیچ که‌س و ستاڤ و گروپێکی دیاری کراودا نییه. ماڵپه‌ڕی هه‌موو ئه‌وانه‌یه که تێیدا ده‌نووسن و لێی ده‌خوێننه‌وه.
4- تێچوو و خه‌رجییه‌کانی به‌یان له لایان نووسه‌ران و خوێنه‌رانییه‌وه دابین ده‌کرێت.
>>>ئامانجی به‌یان
1- پێدانی زانیاری و هه‌واڵ به تاکه‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری و ئاگاداری له ئاستی کۆمه‌ڵگه‌دا.
2- په‌ره‌پێدان به ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری و رۆژنامه‌وانی ئازاد.
3- هه‌وڵدان بۆ خه‌مڵینی کولتوری فره ره‌هه‌ندی، یه‌کتر قه‌بووڵ کردن و پێکه‌وه هه‌ڵکردنی گروپه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه جیاوازه‌کان.
4- هه‌وڵدان بۆ دروست کردنی کولتووری ره‌خنه و دیالۆگ و چاره‌سه‌ر کردنی هه‌موو کێشه‌کان به دیالۆگ و گفتوگۆ و دوور که‌وتنه‌وه له زه‌بروزه‌نگ و توندوتیژی.
5- هه‌وڵدان بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی کولتوری ململانێی هێمنانه و شارستانیانه و دوور که‌وتنه‌وه له په‌نابردن بۆ چه‌ک، له یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه و ململانێکان دا.
6- ده‌رفه‌ت ره‌خساندن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و تاک و گروپانه‌ی که خۆیان، ده‌رفه‌ت و کاناڵ و که‌ره‌سته‌ی ده‌نگهه‌ڵبڕینیان نییه، یان له بیر کراون و په‌ڕاوێز خراون.
>>>پرنسیپه گشتییه‌کانی به‌یان
1- به‌یان لایه‌نگری ئازادیی و فره‌چه‌شنی و دژ به دیکتاتۆری و تووتالیتاریسم له هه‌ر شکڵ و شێوازێکی دایه.
2- به‌یان به‌رپرس نییه له ناوه‌رۆکی ئه‌و نووسین و وتارانه‌ی بڵاوی ده‌کاته‌وه، نووسه‌ران خۆیان لێی به‌رپرسن.
3- به‌یان ره‌چاوی بنه‌ما و پرنسیپه ناسراوه‌کانی رۆژنامه‌وانی ئازاد و ئه‌خلاقی رۆژنامه‌وانی ده‌کات.
4- زمانی ئه‌سڵی نووسین له به‌یاندا کوردییه. هاوکات بابه‌ت و نووسینی فارسی بڵاو ده‌کاته‌وه.
5- به‌یان ئه‌و هه‌واڵانه بڵاو ده‌کاته‌وه که خاوه‌نی هه‌موو ره‌گه‌زه‌کانی پێکهێنه‌ری هه‌واڵن و سه‌رچاوه‌که‌ی دیاری بێت.
6- به‌یان ئه‌و نووسینانه بڵاو ناکاته‌وه، که زمانی زه‌بری تێدایه و رێز و که‌سایه‌تی تاک و گروپه‌کان بشکێنێ و ناویان بزڕێنێ.
c