|
|
ئه‌وانه‌ی كۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌م یه‌كگرتن، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییان ناوێ
9 / 3 / 2010
ئايه ت مرادى هه‌ر وه‌ك ئاشكرایه له‌م ماوه‌یه‌دا به هه‌وڵ و تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك دڵسۆزی هه‌ر دوو باڵه‌كه‌ی حیزبی دێموكرات، كه‌مپه‌ینێك به مه‌به‌ستی یه‌كگرتنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموكرات وه‌ڕێ خرا. دیاره بۆ هه‌موومان روون و به‌رچاوه كه ئه‌م له‌تبوون و لێكترازانانه‌ی كه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشووه‌دا باڵی به سه‌ر هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داكێشا و، ناكۆكی خسته نێوانیان، هیچكات به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی كورد نه‌بووه به‌ڵكوو ته‌نیا و ته‌نیا میراتێكی مێژوویی و نه‌خوازراو بوو كه شه‌پۆله‌كه‌ی بۆ جارێكی دیكه زامه‌كانی گه‌لی كوردی خسته‌وه ژان. ئه‌گه‌ر به‌راوه‌ردێك بكه‌ین، له ماوه‌ی ده‌سپێكی وه‌ڕێخرانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه، ئه‌ندامانی دڵسۆزی هه‌ر دوو لا چ له ده‌ره‌و و چ له نێوخۆ به كۆ كردنه‌وه‌ی واژۆ به ئاكامێكی وا گه‌یشتوون كه یه‌كگرتنه‌وه له‌م قۆناخه هه‌ستیاره‌دا وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و گۆڕانكارییه‌كی جیددی پاڵ پێوه ده‌نێ و ته‌مه‌نی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامیی به‌ره‌و دوا ساته‌كانی ده‌با، ئه‌ركه نیشتمانییه‌كان واده‌خوازێ كه له ده‌رفه‌تێكی ئاوادا بۆ لێك نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان پێویسته كه‌مپه‌ینێكی له‌م شێوه وه‌ڕێ بخرێ تا ببێته زه‌مینه‌ی دیالۆگی نێوانیان. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م نێوه‌دا كۆمه‌ڵێك كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندی په‌ره‌ست و مه‌سڵه‌حه‌ت چی كه نموونه‌كه‌یان وه‌ك ((ره‌حیم ره‌شیدی و مه‌نسووری عه‌زیزییه)) بوونه‌ته كۆسپی به‌رده‌م رێكخرانی ئه‌م كه‌مپینه و به روانگه‌یه‌كی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌وه وتاری بێ بنه‌ما و پڕوپووچ ده‌نووسن و بوونه‌ته مێدزمه‌ی چه‌م و دۆڵه‌كان. بۆ خوێندنی وتاره‌كه‌ی مه‌نسوور عه‌زیزی سه‌ردانی ئه‌م سایته بكه‌ن (http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=6183 ). جارێكی دیكه هیوادارم كه سكرتێره‌كانی هه‌ر دوو لای حیزب ئه‌وه قبووڵ بكه‌ن كه وڵام نه‌دانی داخوازی ئه‌م كه‌مپه‌ینه به‌رپرسیاریه‌تی زیاتر ده‌خاته سه‌ر شانی ئه‌وان وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌می حیزب. چونكه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا ده‌ركه‌وت له‌تبوون و له‌تبوونه‌كان نه‌یتوانیوه لایه‌نێك به سه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌دا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێ و ئامانجی ده‌سه‌ڵاتخوازان بگه‌یه‌نێته ئه‌نجام. هه‌ر یه‌كگرتوویی و برایه‌تیه ده‌توانێ یارمه‌تی ده‌ری خه‌ڵكی كوردستان بێ بۆ سه‌ركه‌وتن و، ترس و خۆف بخاته نێو دڵی تاریكپه‌ره‌ستانی داگیركه‌ر. به‌و هیوایه‌ی كه قۆڵی هیممه‌تی لێ هه‌ڵماڵن و خه‌م خۆریی ئه‌م دڵسۆزانه هه‌روا به باد نه‌چێ. یه‌كڕیزی و برایه‌تی بۆ سه‌ركه‌وتن. AYET.MRADIFER@gmail.com
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
کۆنگره‌ی 14ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران- کۆمه‌ڵه
|
|