‌سه‌ره‌تا | ئێمه‌ | ئه‌رشیف | په‌یوه‌ندی
وه‌شانی نوێی ماڵپه‌ڕی به‌یانت پێ چۆنه‌؟ له‌ به‌شی راپرسی ده‌نگ بده‌    وه‌شانی نوێی ماڵپه‌ڕی به‌یانت پێ چۆنه‌؟ له‌ به‌شی راپرسی ده‌نگ بده‌    
دیدار
رامبود لوتفپووری: ئه‌م جودا بوونه‌وه‌یه ‌به‌رهه‌می هه‌ڵه‌، ده‌سه‌ڵاتخوازی، هه‌ڵاواردن و لۆژیکی خودی بوو
جه‌لیل گادانی: مه‌لا مسته‌فا به‌ په‌یکه‌که‌ی وتووه‌ که‌ به‌ پێشه‌وا بڵێ ئه‌گه‌ر قایل بێت ده‌توانین له‌ به‌ندیخانه‌دا بیفڕێنین
قاسملوو پێشوازیكردنی پێشەوا لە هومایوونی بەهەڵەی سیاسی دەزانی
مسته‌فا هیجری: ئه‌و هاوڕێیانه‌ی پێشوومان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به‌ یه‌كگرتوویی‌‌و پێكه‌وه‌ كاركردن بوایه‌ جیا نه‌ده‌بوونه‌وه‌
سابات
با برۆین
په خشانیک بو سیداره
له شوێنێک به نێوی کوردستان
شاعیر ده‌بێ شێت بێت
زووم
بیرەوەری زیندانییەك لەگەڵ عەلی خامنەیی لەسەردەمی شا دا
باوكێكی سه‌قزی كچه‌كه‌ی به پووڵ فرۆشت!
لاوێک له‌زیندانی بنه‌ماڵه‌كه‌یدا پیر بوو
ئه‌گه‌ر زیندانی ئه‌حداس رامانگرێ تا ده‌مرین مێوانی ده‌بین
لێره‌ و له‌وێ
به‌یان: من کچێکی کوردم
په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
یادی 30 ساڵه‌ی تاوانی قاڕنێ و قه‌ڵاتان و ئیندرقاش
وتار
رەخنەگرتن یان جنێونامە، کامەیان؟ وردە گلەییەکیش لە سایتی بەیان
7 / 2 / 2010

یاسین حاجی زادە
چەند رۆژ لەمەوبەر بەڕێز عەبدوڵڵا حەسەن زادە، کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وتووێژێک لەگەڵ بەڕێز سمایل شەڕەفی دا، وێڕای ئاوڕدانەوە لە رووداوە سیاسییەکانی ئەمڕۆی ئێران و  رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاماژەیەکیشی بە باسێکی گەرمی ئەمڕۆی گۆڕەپانی سیاسیی ئێران و کوردستان واتە "هەڵوەشانەوەی حوکمی ئێعدام" کردبوو. ناوبراو کە لەو وتووێژەدا بە پێی مانشێتەکەی هەواڵی سایتی بەیان گوتبووی "هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدان لە ئێران بە شێوەی موتڵەق کاری باش نیە"، بووە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵێک بۆچوونی دژ و موافق لەنێو خوێننەرانی چەند سایتێک دا بێنێتە گۆڕ کە هەڵوێستی رەسمیی "کۆمیتەی کوردستانیی حیزبی کمونیستی کرێکاریی ئێران" یەکێک لەوانە بوو کە سایتی بەیان لە مانشێتە هاواڵێکی دیکەدا وەک "رەخنە"ی ئەو حیزبە لەسەر لێدوانەکانی بەڕێز حەسەن زادە بڵاوی کردۆتەوە...
ئەگەرچی بەڕێز حەسەن زادە لە خودی وتووێژەدا پێشبینی ئەوە دەکا کە ئەو ئاماژە بە شتێک دەکا کە رەنگە زۆر کەس پێیان خۆش بێ یان ناخۆش و، کاتی ئەو باسەش نەبێ، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە پێی وایە کە خۆی باوەڕی پێیەتی، لە باسکردنی پاشگەز نابیتەوە. هەربۆیە ناوبراو پێدەچێ هەر لە سەرەتاوە لە کاردانەوە نێگەتیڤەکان نەترسابێ و، باسکردن لە باوەڕ و ئەندێشەکانی لە سەرووی هەموو شتێک دانابێ.
لێرەدا قسە لەوە نیە کە سایتی بەیان قسە و لێدوانی کێ بڵاو بکاتەوە یان هی کێ نا، چونکە ئەوە بەڕێوەبەرانی ئەو سایتەن کە سیاسەتی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەم سایتە دادەڕێژن و، پێم وایە خەت و نیشان کێشان بۆ ئەوان کارێکی باش و بەجێ نەبێ. بەڵام بەهۆی ئەو ئاشنایەتییەی کە لەگەڵ یەک دوو لە بەڕێوەبەرانی ئەو سایتەم هەیە و وەک خۆم بە یەکێک لە باشترینەکانی مەیدانی رۆژنامەنووسیی رۆژهەڵاتی کوردستانیان دەناسم زۆر بە دووری دەزانم کە ئەوان نەزانن کە لە دنیای ئەمڕۆی راگەیاندن دا نابێ چۆن مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و لێدوان دا بکەن و، هەروەها نابێ چ لێدوان و رەخنە و بۆچوونێک لە سایتەکەیان دا بڵاو بکەنەوە. ئەوان ئەگەر لە زانکۆیەکی تایبەت بە راگەیاندن دا ئوسووڵ و پرەنسیپەکانی رۆژنامەگەرییان بە شێوەیەکی تیۆری نەخوێندبێ ئەوا لە مەیدانی کردەوە و ئەزموون دا کەمیان پێ نیە و، دەکرێ لە شێوازی ئێستای کاری رۆژنامەنووسی و بەڕێوەبردنی سایتەکاندا بە پێشقڕاوڵانی ئەم گۆڕەپانە بژمێردرێن. هەربۆیە ناکرێ ئەوەی لە بەرانبەر ئەو لێدوانەدا کراوە و، ئەوەی بە ناوی "رەخنە" بەرانبەر بەو لێدوانانە لەو سایتەدا بڵاو بۆتەوە، بە "تێپەڕین" بژمێردرێن.
 
یەکەم هەڵەی سایتی بەیان بەرانبەر بە وتووێژەکەی بەڕێز حەسەن زادە بۆ شیوازی هەڵبژاردنی مانشێتی هەواڵەکە دەگەڕێتەوە، واتە "هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدان لە ئێران بە شێوەی موتڵەق کارێکی باش نیە". سایتی بەیان وشەی ئێعدامی بەڕیز حەسەن زادەی کردووە بە "لەسێدارەدان"، کە ئەمانە دوو وشەی لێک جیاوازن. تەنیا شێوازی ئێعدام، لەسێدارەدان نیە، هەربۆیە پێدەچێ بەیان ئەو مانشێتەی بە ئەنقەست هەڵبژاردبێ. هەروەها دەقی وتەکەی بەڕێز حەسەن زادە بریتی یە: "رەنگە ئێستا لە کۆمەڵگەی ئێرانێ دا هەڵوەشانەوەی ئێعدامی موتڵەق وەختی تەرح کردنی نەبێ"، کە دەقی ئەم لێدوانە لەگەڵ مانشێتە هەڵبژێردراوەکەی "بەیان"دا دوو پەیامی زۆر جیاوازیان پێیە. ئەگەر مانشێتەکە هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدان لە ئێران بە شێوەیەکی موتڵەق بە کارێکی باش نازانێ، ئەوا بەڕێز حەسەن زادە تەرحی ئەو مەسەلەیە بە زوو دەزانێ. واتە "بەیان" بە "باش"ی دەزانێ و مامۆستا بە "زوو"، کە پەیامی یەکەمیان خوێنەر بە شیوەیەکی "دژ" تەحریک دەکا، بەڵام هی دەەهەم خوێنەر بەرەو بیرکردنەوە و پرسین و "بۆ" هان دەدا...

دووهەم رەخنەم لە سایتی بەیان ئەوەیە کە خۆی ئەو مەرجانەی کە بۆ بڵاوکردنەوەی بابەت یان بۆچوونێک دەستنیشانی کردوون، رەچاو نەکردووە، چونکە نە لە پێشەکی خۆی دا هەڵەکانی بۆ ئەم بەناو راگەیاندراوە راست کردوونەوە و، نە پابەند بووە بەوەکە "هەر بۆچوونێک ناوزڕاندنی کەسێک یان لایەنێکی تێدابێ"، یان تەوهین بە کەس و لایەنێک بێ، بڵاو ناکرێتەوە.
ئەم "کۆمیتە"یە لە راگەیاندنەکەی خۆیان دا بە مەبەستەوە بەڕێز حەسەن زادە وەک ئەندامی رێبەریی حدک ناو دەبا، بەڵام سایتی بەیان لە پێشەکی خۆی دا ئەم هەڵەیەی لێ تێدەپەڕێ. هەروەها لە راگەیاندراوەکەیان دا چەندین جار بە ئاشکرا تەوهین بە بۆچوونی کەسێکی دیکە و لایەنێکی کۆمەڵگەی کوردی دەکرێ کە دەبوایە بەیان هەستی بەو تەوهین و تەشهیرانە کردباو، لە کاتێکی ئاوادا یان نەدەبوایە بڵاوی کردبایەوە، یان دەبوایە قەڵەم بەسەر تەشهیرەکان دا بکێشێ. بۆ وێنە کۆمیتەی کمونیستی کرێکاری لێدوانی بەڕێز مامۆستا بە لێدوانێکی کۆنەپەرستانە، جنایەتکارانە و دژە مرۆیی یانە لەقەڵەم دەدا. هەروەها لە بەشێکی دیکەدا بە ئاشکرا هێرش و تەوهین بە توێژێکی ناسراوی کۆمەڵگەی کوردی واتە مەلاکان دەکرێ کە سایتی بەیان بە ئاسانی رێکلام بۆ ئەمجۆرە لە تەوهینانە دەکا. هەربۆیە دەکرێ بپرسین کە ئەگەر بەڕێزان لە حیزبی کمونیستی کرێکاری ئێستاش لە نووسینەکانیان دا پەیڕەوی لە ئەدەبیاتی سەردەمی شەڕی سارد دەکەن، بۆچی دەبێ "بەیان" تەسلیمی ئەم شێوازە لە لێدوان و راگەیاندنانە بێ؟ ئایا وشە بەکارهاتووەکان وشەی رۆژنامەنووسانە و قابیلی بڵاوکردنەوەن؟ ئایا ئەمانە ناچنە خانەی تەوهین و بێ ئەدەبی؟ ئایا قابیلی لێپرسینەوە نین؟

بەڵام ئەگەر بۆ لێدوانەکانی بەڕێز حەسەن زادە و راگەیاندنەکەی کۆمیتەی کوردستانیی کمونیستی کرێکاری بگەڕێینەوە، دەکرێ چەند پرسیاری دیکەش بوروژێندرێن:

یەکەم: بەڕێزان لە شاخەی کوردستانیی حیزبی  کمونیستی ئێران، مامۆستا لە کوێ و کەی باسی لەوە کردووە کە دەبێ چالاکانی زیندانیی کورد و ئێرانی لەسێدارە بدرێن؟ ئایا مامۆستا جگە لە باسکردن لە ئامادەنەبوونی جەوی فەرهەنگی بۆ لابردنی حوکمی ئێعدام بۆ ئەو کەسانەی دەستیان بە خوێنی کەسانی دیکە سوور بووە، باسی لە شتێکی دیکە کردووە؟ ئایا هێنانەوەی نموونەی ٥٠ زیندانیی سیاسیی ئێرانی لە کاتێکی ئاوادا گرتنی ماسی لە ئاوی لێڵ نیە؟

دووهەم: بۆ دەبێ لە لای ئێوە بەڕێزان، ئەم چالاکانە جنایەتکار و پیاوکوژ بن کە پێتان وابێ بۆچوونەکەی جەنابی مامۆستا دەبێ ئەوان بگریتەوە؟ مەگەر مامۆستا هەر لەو وتووێژەدا ئەوانی لە کەسانی دیکە و حوکمەکانیانی لەوانی دیکە جیا نەکردۆتەوە؟ ئێوە دەبێ چ حیسابێکتان بۆ ئەوان کردبێ؟ ئایا لە روانگەی ئێوە، ئەوان پیاوکوژ و جنایەتکارن و زوڵمیان لە خەڵک کردووە، یان بەمجۆرە دەتانەوێ خەت و نیشان بۆ شوێنێکی دیکە بکێشێن و بەڵگەی پێویست لەبەردەستی کەسانی دیکە بنێن؟

سێهەم: بۆ دەبێ لە فەرهەنگی ئێوەدا ئەم تێکۆشەرانە لەو ریزە دابنرێن کە دەبێ بە سزا بگەیەندرێن و ئێعدام بکرێن؟ ئایا ئەمە بریتی نیە لەوەی کە بەس چاوتان لە راستییەکانی نێو ئەو وتووێژە نوقاندووە و، بۆ ئەوە لە "کاروان" جێ نەمێنن، "راگەیاندراو"ێکتان دەرکردووە؟ ئایا ئەمە بریتی نیە لەوەی کە بە جنێو و هێرش و شتی لەم بابەتە بۆ سەر کەسانێکی ناسراو دەتانەوێ ناوی خۆتان لەسەر شاشە رەنگینەکان "رەنگینتر" بکەن؟ ئەگەر شتەکان جگە لەمانە نین، کەوایە بۆچی زەحمەتی یەک جار خوێندنەوەی تەواوتان بۆ ئەم وتووێژە تەرخان نەکرد کە لە راستییەکە حاڵی بن؟ یان ئێوە وتووێژەکەتان خوێندۆتەوە و، هەر وەک وەرگێڕانە فارسییەکەتان لە کوردییەکە حاڵی بوونە؟!
یاسین حاجی زادە ٠٦/٠٢/٢٠١٠  





بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ چییه‌؟
ناو:
 
ئیمه‌یل:
   
 

تکایه‌ به‌ کیبۆڕدی یونیکورد بنووسه
یاداشت
آمار جنایات در کردستان در چند ماه‌ اخیر به‌ نقل از منابع خبری ایران
سقوط جمهوری اسلامی متضمن ثبات و شکوفایی حقوق بشر
موج سبز کیش و مات!
لایحه

کۆمه‌لێک له‌ پێشمه‌رگه‌کانی ح د ک ا
گفتمان
مصطفی هجری: جمهوری اسلامی ایران ادعای رهبری دنیای اسلام را دارد
ابولحسن بنی صدر: کردها هر جا زندگی کنند از دید این جانب ایرانی بشمار میروند
ڕێوڕه‌سم
راپۆرتی كۆتایی هاتنی پێنجه‌مین ده‌وره‌ی سیاسی كادری یه‌كیه‌تی لاوان
وته‌ی شێخ جه‌لاله‌دین حسه‌ینی له‌دوایین كۆنگره‌ی‌ سازمانی‌ خه‌باتدا
دیکۆمێنت
ده‌قی کۆنفرانسه‌که‌ی PAK و hdk سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژرادنه كانى‌ ئێران
ليستى زيندانيانى سياسى ئيران لة سالى 1387