|
|
بۆ 22ی رێبەندانی ئەمساڵ دەبێ چی بەخەڵكی خۆمان بڵێین؟
5 / 2 / 2010
قادر وریا 22ی رێبەندانی ئەمساڵ، هەم بۆ سەرانی كۆماری ئیسلامی و هەم بۆ بزووتنەوەی سەوز گرینگییەكی تایبەتی هەیە. جارێكی دیكە دەرفەتێك هاتۆتەوە سەر رێی ئەم بزووتنەوەیە تا بە سەرانی كودیتاچیی ئەم رێژیمەی بسەلمێنێ تەسلیمی هەڕەشەكانیان نابێ و ئەم بۆنەیەش دەكاتەوە بە سەحنەی بێزاری دەربڕینی بەرینی خەڵك لەم دەسەڵاتە دیكتاتۆرو ناشەرعی¬یە. لە حاڵێك دا لە 22ی رێبەندان نزیك دەبينەوە كە پێویستيی هاوپێوەندی و پشتیوانی لەبزووتنەوەی سەوز، بووە بە پرسی رۆژی زۆربەی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئەگەر لە سەرەتادا، ئەوە حیزبی دێموكراتی كوردستان بوو لە پێویستيی پشتیوانی لەم بزووتنەوەیەو راكێشانی سەرنجی بزووتنەوەكە بۆ لای پرسی نەتەوەیی دەدوا، ئێستا كۆمەڵێك حیزب و رێكخراوی دیكە تێكەڵ بەم گوتارە بوون. 22ی رێبەندانی داهاتوو، هەلێكە بۆ ئەوەی خەڵكی كوردستانیش ـ كە لە بەربەرەكانیی رێژیمی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی دا هەموو كات پێشەنگ بووە ــ پشتیوانی و هاوپێوەندیی خۆی لەگەڵ بزووتنەوەی ئازادیخوازیی ئێران پێشان بداو بە خەڵكی تاران و شارە گەورەكانی ئێران و سەرانسەری دنیا رابگەیەنێ كە كوردستانیش لە داواكردنی ئازادی و دێموكراسی و كۆتایهاتن بە دیكتاتۆری و ملهوڕی دا، هاودەنگی ههموو خەڵكی ئێرانە. بەڵام خەڵكی كوردستان لە 22ی رێبەندان دا چ بكەن و كام هەڵوێست لەخۆیان نیشان بدەن تا لەلایەك هاوپێوەندیی خۆیان لەگەڵ بزووتنەوەی سەوز پێشان دابێ و لەلایەكی دیكەش ئەم كردەوە و هەڵوێستەیان بە قازانجی رێژیم نەشكێتەوە؟ لە تاران و شارە گەورەكانی وەك تەوریز، ئیسفەهان، شیراز، مەشهەد و .. خەڵك كە دێنە سەر شەقامەكان، بە رەنگی سەوزو هەڵگرتنی وێنەی رێبەرانی ئەم بزووتنەوەیە و زیاتر له درووشمی "یا حسین میر حسین" ریزی خۆیان لە لایەنگرانی تاقمی دەسەڵاتدار جیا دەكەنەوە. جگە لەمەش چوونە سەر شەقام لە بۆنە حكوومی و مەزهەبی و گشتی یەكان داو دروشمدان بە دژی دەوڵەتی كودیتا و خامهنەیی دیكتاتۆر بووە بە عادەت، ئەگەر چی ئەم كارە هەزینەشی هەڵگرتبێ. لە كوردستان، خەڵك لەگەڵ ئەوەی لە خەڵكی بەشەكانی دیكەی ئێران زیاتر لە كۆماری ئیسلامی بێزارن، تا ئێستاش شوناس و ویست و داخوازەكانی خۆیان لە رەنگی سەوزدا نەدۆزیوەتەوە. كوردستان لە 7 مانگی رابردوو دا نیشانی داوە بە رەنگی سەوزو بە هەڵگرتنی وێنەی رێبەرانی ئەم بزووتنەوەیە، نایەوێ بێتە سەر شەقام، ئەم هەڵوێستەشی لە خۆرا نیە. ئەوهش بە جێگای خۆی كە بە شێوەیەكی گشتی و تێكڕایی، خەڵكی كوردستان هەم سەبارەت بە بوونی 3 دەیە سەركوتی خوێناوی و بێرەحمانە، هەم بە هۆی بچووكبوونی شارەكان و لە پەراوێزدا بوونی ناوچەكە ودەنگنەدانەوەی تاوان و سەركوتی رێژیم لەكاتی خۆپیشاندانەكان دا و بە تەنیا مانەوە لە رابردوودا، روویان لە خۆپیشاندان نیە. لە بەرامبەردا، زیاتر پێشوازییان لە مانگرتنی گشتی وەك شێوەیەك لە ناڕەزایەتی دەربڕین كردوە كە هەزینەشی لە خۆپیشاندان كەمترە.
لە 22ی رێبەندانی ئەمساڵ دا، خەلكی كوردستان ئایا بە مانگرتنی گشتی دەبێ هاوپێوەندیی خۆیان لەگەڵ خەڵكی بەشەكانی دیكەی ئێران نیشان بدەن؟ ئەویش لەكاتێكدا که لەلایەن رێبهرانی بزووتنەوەی سەوزەوە، بۆ بەربەرەكانی لەگەڵ تاقمی دەسەڵاتدار لە تاران و شارە گەورەكانی دیكە، هاتنە دەر لە ماڵ و چوون بۆ سەر شەقام لەم رۆژەدا پێشنیار كراوە! ئایاخهڵکی کورستان ئهگهر وەك عادەتیانە، بێ رەنگی سەوزو نیشانەكانی ئەم بزووتنەوەیە بچنە سەر شەقام، رێژیم لە حوزووری بێڕەنگی سەوزی ئهوان بە قازانجی خۆی كەڵكی تەبلیغاتی وەرناگرێ؟ ئایا دەگونجێ خەڵكی كوردستان بە مۆركی كوردانە و دروشمی تایبەت بە خۆیانەوە كە هەم هاوهەڵوێستی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆرانخوازانەی خەڵكی ئێرانی پێوە دیار بێ، هەم ناڕەزایەتی و بێزاری لە رێژیم، بێنە سەر شەقام؟ لێرەدایە كە جاریكی دیكە پێویستیی دیالۆگ، هاوكاری و هاوهەڵوێستی لەنێوان حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان خۆی دەردەخاتەوە. خەڵكەكەمان چاویان بڕیوەتە هەڵوێست و دەنگ و رەنگی حیزبەكانیان . حیزبەكانیش سەرەڕای داننان بە پێویستی و هاوپێوەندیی بزووتنەوەی ئازادیخوازی لە كوردستان و ئێران و پێشبڕكێی شوێندانان لەسەر بزووتنەوەی سەوز، كارێكی ئەوتۆیان بۆ هاوهەڵوێستی و هاوهەنگاوی لەنێوان خۆیان و لەنێو خەڵك دا نەكردوە! تا 22ی رێبەندان حەوتوویەكی ماوە. با لەم یەك حەوتوویە دا هەڵوێستمان بكەین بە یەك و، ئەوەندەمان ئازایەتی و هەستكردن بە بەرپرسایەتی تێدابێ، كە هەڵوێستێكی شیاوی چاوەڕوانیی خەڵك لەم ساتە مێژوویی¬یە دا بگرین. سةروتارى ذمارة 528ى رؤذنامةى "كوردستان" ئؤرطانى حيزبى ديموكراتى كوردستان
|
|
raman || 7 / 2 / 2010
كاك قادر گیان له هه ل و مه رجی ئێستادا كه هیچ كات رژیمی كۆنه په ره ستی مه لاكان ئه ونده لاواز نه بووه ئێوه ئاڵای سپیتان هه ڵگرتووه و خه ریكن خۆ به ده سته وه ئه دن. !!! ئیتر هه ڵوێستی چی؟؟؟
|
بۆچوونت لهسهر ئهم بابهته چییه؟
ناو:
ئیمهیل:
تکایه به کیبۆڕدی یونیکورد بنووسه
|
|
کۆنگرهی 14ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران- کۆمهڵه
|
|