|
|
مسعودی چاله‌نگی جیاوازی به‌سه
2 / 2 / 2010
دیاكۆ.ع رۆژی پینج شه‌ممه دوو كه‌س له زیندانیانی سیاسی له ئێران به ناوه‌كانی محمد عه‌لی زه‌مانی و ئارش ره‌حمانی پوور له سێداره‌دران. ئه‌و له سێداره‌دانانه به‌و واتایه‌یه كه رژیمی كۆنه‌په‌ره‌ست دوای له سێداره‌دانی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی كرد، ده‌ست بكات به چاوترسێنتر كردنی زۆرتری چالاكانی مه‌ده‌نی وسیاسی له ئێران وبه تایبه‌تی له تاران و بۆ نه‌توه‌كانی دیكه جگه‌له كورد. به‌لام من ده‌مهه‌وێت ئاماژه به به‌رنامه‌ی ته‌فسیری خه‌به‌ری ده‌نگی فارسی ئا‌مریكا به پێشكه‌شكاری مه‌سعودی چاله‌نگی له‌رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 8 رێبه‌ندان بكه‌م كه ناوبراو له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ی له میوانه‌كه‌ی كرد كه ئایا له سێداره‌دانی ئه‌م دوو لاوه و ئه‌گه‌ری به‌رێوه بردنی له سێداره‌دانی 9 فعالی سیاسی و مه‌ده‌نی تر له ئێران چون هه‌لده‌سه‌نگێنن؟ ئه‌م پرسیاره به‌و مانایه‌یه‌كه ئه‌و چالاكانه‌ی كه له كوردستان له سێداره دران و ئێستاش حوكمی له سێداره‌دانی21 كه‌سی تر كه هه‌ر ده‌م ئه‌گه‌ری به‌رێوه‌چوونی هه‌یه له لایه‌ن مه‌سعوودی چاله‌نگی و كه‌ناله‌كه‌یان، یان به چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی دانانرێن و یان ئه‌گه‌ری هه‌یه كه كورد به ئێرانی به ئه‌ژمار ناهێنن، كه به‌شی دووهه‌میان زۆر جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ل قسه‌كان و ئیدعاكانیان له سه‌ر كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر و ئه‌و باسانه‌ی كه له كه‌ناله‌كه‌یان له سه‌ر ئێرانی بوونی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ن. هه‌ر چه‌ند كه هه‌موو جار كورد له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی فارس، كلاو چوه‌ته سه‌ری به‌لام كورد هه‌نووكه حازره كه به ئیستراتیژیه‌ك كه هه‌موو حیزبه كوردیه‌كان باوه‌ریان پی هه‌یه له‌گه‌ل فارس و نه‌ته‌وكانی دیكه له ئێران‌دا بژی. به رای مه‌سعودی چاله‌نگی و هه‌موو هاوبیره‌كانی ئه‌گه‌ر هه‌موو ئێرانین، بۆ جیاوازی له راگه‌یه‌ندنه‌كانتان له سه‌ر له سێداره‌دانی لاوانی كورد و فارس هه‌یه ته‌نانه‌ت له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌كه هه‌موو ولاتان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ چاویان له ئێران بریوه و جه‌ختی جیهانی له‌سه‌ر ئه‌و ولاته‌یه ، زۆر باس له سێداره‌دانی لاوانی كورد ناكه‌ن و جیاوازی داده‌نێن.به‌لام كاتێك كه لاوێكی فارس له سێداره ده‌درێت هه‌موو كاتی به‌رنامه‌كانتان به‌وان ته‌رخان ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ه‌ت دوای سه‌ر هه‌ڵدانی ناره‌زایه‌تیه‌كان پاش كودیتای هه‌ڵبژاردن زۆر جار رۆرشنبیره فارسه‌كان ره‌خنه‌یان له كورد گرتوه كه به‌شداری ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌یان نه‌كردوه به لام من ده‌مهه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه 21 لاوی كوری له ئه‌گه‌ری به‌رێوه چوونی له سێداره‌داندان كه هێچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه له ئێران ئه‌و زه‌ره‌ره‌یان پێ نه‌گه‌یشتوه ، تازه ئه‌مه به‌شێكی زۆر چووكه له ئه‌و زوولمانه‌یه كه به سه‌ر كورد دا هاتوه. ئه‌گه‌ر میدیا فارسه‌كان وه‌ك بی بی سی و ده‌نگی ئا‌مریكا ، له سه‌ر له سێداره‌دانی چالاكانی سیاسی كورد مانۆریان بدایه‌ت و وه‌كوو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له ئێران چاویان لێبكردایه‌تن ئێستا شایه‌د ئه‌و دوو لاوه له‌تاران له سێداره نه‌درایه‌ن چوون به رای من رژیمی كۆنه‌په‌ره‌ست ده‌یه‌ویست كه به له سێداره‌دانی لاوانی كورد نه‌ته‌وه‌كانی دیكه دمكوت بكات به‌ڵام چوونكه راگه‌یێنه فارسه‌كان زۆر باسیان لێ نه‌كردن ، مه‌جبوور به له سێداره دانی ئه‌م دوو لاوه له تاران بوون. له كۆتاییدا ئه‌و پرسیاره‌م بۆپێش هاتوه‌كه‌ئایا كورد له گه‌ڵ ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ی مه‌سعوودی چاله‌نگی و هاوبیرانی و میدیا فارسه‌كان كه ئێستاش وه‌ك نه‌توه‌یه‌ك بن ده‌ست و ده‌ره‌جه دوو چاوله كورد ده‌كه‌ن ئه‌توانێت به مافه‌كانی خۆی بگات؟ دیاكۆ.ع
|
|
zagros 16 || 10 / 2 / 2010
برای بەرێز،من کارم بە بۆچوونەکەتەوە نیە.تەنیا ویستم هەڵەیەکت بۆ راست کەمەوەئەوکەسەی جەنابتان بە مەسعوود چالەنگی ناوتان هێناوە.ناوی'' جەمشیدە''نەک مەسعود
|
|
Rebin || 3 / 2 / 2010
داست خۆش کاک دیاکۆ
به بروای من ئاگه 3 ئنقلابی تریش له ئیران رو بدا..ئاو جیاوازای نیوان نتواکانی تری ئیرانی
دهگال نتوای کۆرد هه ر ئامینیت..ئاوانی پیش له ئیستا و ئیستا له و رۆداوانه خۆیان به پیشراوی
خالکی ئیران ئازانن. هیچ کات دانیان به بۆنی کۆرد له چوارچیوای ئیران نه کردۆا و ناشی کان
ئاگه به هه ر شیویكش باسیان که ردبیت ته نانهت بۆ به رژاواندی خۆیان بۆوا..راسته گشتی
خالکی ئیران بی جیاوازی له ژیر زولم ۆ زۆری دا ئاژین.به لام ئه‌و خه لکای که ئیستا له ئیران
له دوای کۆدیتای هه لبژاردنی ئیران له سیداره ئادرین ..ئیمه ی کۆرد له ئیران ماوای 30 سال
زیاترا گانجۆ ئازیزاکانمان به هۆی جۆراوجۆر ئابن به قۆربانی ئه و سیاسته فاشیسته کا له ناو
نهتواکان ئیران له ئارادایه..ئیمه ی کۆرد هه رچی ئهکیشینله ده ست نه بۆنی به رایهتی له نیۆ ئیمه
کۆرد ۆ نه بۆنی دۆستی راستاقینه بۆ گالی کۆرد..به لام له سه ر ئام نه داماتیانش را .ئیمه ته‌نانت
درۆشمان هه یه ۆ له که رداوادا هیچ مان به داستاواه نیه.ئیمه هیچ کات له میژۆ و رابردۆ ده رس
ۆار ناگرین...کاکۆ اتیک (مه سعود چاله نگی )باس له سیدارادانی کۆرداکان ناکات...
ئاتوانین بلین هه ر که‌س لا فکر و به رژاواندی خۆی دایه.بۆ چی ناکا بلین کاناله کۆردیکان زۆر باسی
لی ئاکان کامیان؟؟؟ ................................!!!!!کاتیک خۆمان له فهریای خۆمان ناکاوین چاواری (چاله‌نگی)
.......بین ه باسمان بکه‌ن ئیمه له به ر کیشه نیۆخۆیاکان ۆ پۆست‌و مه قام هامۆ شتمان له بیر چۆته وا..
ئیمه باوارمان به بۆنی خۆمان نیه چاوارین کاسانی تر دان به ماف و بۆنی ئیمه کۆرد دا بنین.
ئیمه ئاگه ر ئاوریکمان له رابردۆ خۆمان داباوه ئیستا رۆژمان وا نادابۆ.ۆ چاواروانی فارسیکان یا خۆد
نه تهواکانی تر نه دابۆن دا دۆرۆژمان بۆ دیاری بکان...به ریز قسه زۆر.به لام کات و شۆنی گۆنجاوی
پیویسته ..هه ر بۆیه ،ئالیم سۆپاس به هیوای سه رکه وتن
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
سوور بوونی زه‌ریای ورمێ
|
|