|
|
چ که‌رده‌ن؟
1 / 2 / 2010
حوسێن سه‌عیدی کورد بۆ مرۆڤی هه‌لپه‌ره‌ست و خۆخۆاز قسه‌یه‌کی جوانی هه‌یه که‌ده‌ڵێ:" کابرا به‌شۆێن بۆنی که‌باب که‌وت نه‌یزانی که‌ر داخ ده‌که‌ن". ئێستا ئه‌م قسه‌نه‌سته‌قه‌ده‌ربڕی وه‌زع و حالی ئیسلاح ته‌ڵه‌بان و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه،که پێیان وابوو و پێیان وایه خه‌ڵک داشی دامه‌ی ئه‌وانن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان چونێان پیخۆش بێ، ده‌توانن ڕایان ده‌ن. موسه‌وی و که‌رووبی و سه‌یدی خه‌ندان و باقی خه‌واسی تازه‌و کۆنه‌ی ده‌رباری ولایه‌تی فه‌قی پێیان وابوو گه‌لانی چه‌وساوه‌ی ئێران له‌به‌ر وجاهه‌ت و جه‌مال و پیاوچاکی ئه‌وان هاتوونه‌ته مه‌یدان و سه‌ر و ماڵیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن. ئه‌وان پێیان وابوو که ده‌ردی گه‌لانی ئێران و گه‌نجانی ڕاپه‌ریو، وه‌ڕز بوو‌ن له‌سه‌ر وسیمای ناموباره‌کی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده و تامه‌زرۆی دیتنی دووباره‌ی سه‌یدی خه‌ندان و موسه‌وی و باقی لایه‌نگرانی ولایه‌تی فه‌قین، که دووباره بێن و له‌سه‌ر ئه‌ساسی قانوونی ئه‌ساسی و له‌ژێر ئاڵای ولایه‌تی فه‌قی چاره‌سه‌ری ئه‌م گیر و گرفتانه‌بکه‌ن. سه‌یدی خه‌ندان ده‌فه‌رمێ: " قانوونمه‌ندی و پاراستنی حکومه‌تی ئیسلامی و ئه‌سڵی ولایه‌تی فه‌قی بۆچونی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئێمه‌یه، ئه‌و که‌مینه‌ی که‌شوعاری ساختار شکه‌نانه ده‌دا غه‌ڵه‌تی زیادی ده‌کا و له ئێمه نییه." موسه‌وی و که‌رووبی ئاوات به سه‌رده‌می خۆمه‌ینی جه‌لاد ده‌خۆازن، که به بۆچونی ئه‌وان به‌هه‌شتی به‌رین بوو. ئه‌وان پێیان وایه به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می خۆمه‌ینی هه‌موو گیروگرفته‌کان حه‌ل ده‌بێ. ئه‌م رۆژانه مرۆڤ گوێ له‌چه‌ند وشه‌ی سیحراوی ده‌بێ، که‌هه‌م له‌لایه‌ن ده‌مراستانی حکومه‌ت و هه‌م له‌لایه‌ن جوونبشی سه‌وزه‌وه دووپات ده‌کرێته‌وه، ئه‌تمام حوجه ت ، ڕێگاحه‌لی ده‌رچون له بوحران، پێشنیاری سه‌رنوشت ساز، مه‌نافعی میللی. به‌یاننامه به‌دووای به‌یان نامه ده‌رده‌چێ، حه‌وت ماده‌یی، شه‌ش ماده‌یی، دوو ماده‌یی، هیچ ماده‌یی. بۆ به بڕوای من ئه‌م زاته ناموباره‌کانه که هه‌موویان ساڵانێکه به‌شداری قه‌ڵاچۆکردن و کوشتاری گه‌لانی ئێران، به تایبه‌ت کوشتاری گه‌لی قاره‌مانی کوردن، زه‌مینه بۆ له باربردنی شۆرشی نوێی گه‌لانی ئێران خۆش ده‌که‌ن. ده‌نا هه‌م سه‌یدی خه‌ندان و موسه‌وی و که‌رووبی که‌ساڵیانی ساڵ کاربه‌ده‌ست و هه‌مه‌کاره‌ی ئه‌م حکومه‌ته نه‌گریسه بوو‌ن و خۆێان ده‌ستی باڵایان له‌کوشتار و سه‌رکوتکردندا بووه و به دایم له‌خه‌واسی ده‌رباری ولایه‌تی فه‌قی بوو‌ن و تاروپۆی ته‌شکیلات و دام و ده‌زگای حکومه‌ت ده‌ناسن، زۆر باش ده‌زانن که‌خامنه‌یی و یارانی حازرن هه‌موو شه‌رت و مه‌رجێ قه‌بوڵ که‌ن به‌شه‌رتێک که‌ده‌ست له‌ئه‌سلی نیزام نه‌درێ و حکومه‌تی بۆگه‌نی ئیسلامی به‌رده‌وام بێ. ئه‌ێ بۆ ناکرێ رابه‌رانی جونبشی سه‌وز ئه‌وه ده‌زانن که‌دوای ئه‌و هه‌مووه قوربانییه ناکرێ بێ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی بۆ خۆش کرێ، ئه‌م سازشه ئاشکاره بکه‌ن، ده‌بێ که‌مێ که‌ڵه‌وه‌کیشی بکه‌ن و له‌کاتی گونجاو‌دا سازش راگه‌ێنن و بچنه‌وه سه‌ر به‌ندی خۆیان. هاوکات بۆ ئارام کردنی خه‌ڵک قه‌رار و مه‌دارێک له‌لایه‌ن هه‌ر دوولاوه راده‌گێندرێ وه‌ک ئازادی ئه‌و زیندانییه سیاسیانه‌ی که زیددی ئینقلاب نه‌بن و باوه‌ڕیان به‌کۆماری ئیسلامی و ولایه‌تی فه‌قی هه‌یه، به واتایه‌کی دیکه براده‌رانی کۆنی خۆیان که ئێستا له‌زیندانن، نه‌ک لیبراڵ و سوسیالیست و پێشمه‌رگه و رۆڵه به‌ندکراوه‌کانی میلله‌تانی بنده‌ست. گرتن و مه‌حاکه‌مه‌ی چه‌ن قوڵه‌پاسدار و به‌سیجی، ئاڵ وگۆڕ له‌حکومه‌ت ، لابرده‌نی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و هێنانی که‌سێکی تر ڕه‌نگه‌هه‌موو گۆڕانکارییه‌که‌بێت. به‌م جۆره و به‌خه‌یاڵی خۆیان دووباره کڵاوی شه‌رعی ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵک و ده‌یان ساڵی دیكه ئیدامه به حکومه‌تی شومی ئیسلامی ده‌ده‌ن. ئه‌م سناریۆیه له‌وه ڕا دێ که به بڕوای من ئه‌سولگه‌رایان، ئیسلاح ته‌ڵه‌بان و وڵاتانی ده‌روجیران و سه‌رمایه‌ی گه‌ڕۆکی جیهانی له‌ترس شۆرشی ئازادیخوازی گه‌لانی ئێران که‌هاواری ئازادی، کار، نان، یه‌کسانی، عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و دیموکراسی ده‌کا، چاویان په‌ڕیوه‌ته پشت سه‌ریان و هیچ کامیان خۆازیاری دیموکراسی و ئازادی له ئێران‌دا نین. داخ و که‌سه‌ر رۆشنبیری ئێرانی جارێکی دیکه‌ش خه‌ریکه ده‌که‌ونه داوی وشه‌ی وست به، که‌ڕ به کوێر به یان هێشتا وه‌ختی نه‌هاتوه. ئه‌م په‌تایه به‌داخه‌وه گه‌یشتۆ‌ته کوردستانیش ئه‌حزابی کوردی یا بێده‌نگ و دیپلوماسی نه‌هینی ده‌که‌ن یا ئه‌وانیش ده‌ڵێن جارێ وه‌ختی نه‌هاتووه که داوای ره‌وای گه‌لێکی کۆڵنه‌ده‌ر که ده‌یان ساڵه بۆ سه‌روه‌ری نه‌ته‌ویی قوربانی ده‌دا بێته ئاراوه. ده‌ڵێن با حکومه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ئارادا نه‌مێنێ و دیموکراسی که‌هات گرفتی نه‌ته‌وایه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌بێ که له‌ئه‌ساسدا وانیه‌و هه‌ر به ته‌نیا نه‌فسی دیموکراسی وه ڵام ده‌ری خواستی نه‌ته‌وایه‌تی نیه. ڕۆشنبیران و ئه‌حزابی سیاسی کورد له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ماڵی کورد یه‌ک خه‌ن و به‌کۆده‌نگی و وه‌ک نه‌ته‌وه ده‌گه‌ڵ سه‌رانی سه‌وز هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن، هه‌ر یه‌ک به ته‌نێ و به‌هێزی بچووکه‌وه خه‌ریکی چاووبڕکێ ده‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی جونبشی سه‌وزن. کاتێ سه‌روکی یه‌کێ له‌م ئه‌حزابه له نامه‌یه‌کی دوور و درێژدا که ڕووی ده‌می زیاتر له‌سه‌رانی سه‌وزه تا گه‌لی کورد، خۆاستی نه‌ته‌وایه‌تی و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لێک تا ڕاده‌ی داخوازی بۆ ئازادی ئه‌حزاب دێنێته‌خۆارێ، مرۆڤ دڵی ژان ده‌کا. باشه ئه‌گه‌ر وایه بۆ کوردی هه‌ژار له ژێر ڕابه‌ری هه‌ر ئه‌م زاتانه له ماوه‌ی ئه‌م سی ساڵه‌دا کرا به‌قوربانی؟ خۆ ده‌کرا ئێمه‌ش سه‌راسری بوایه‌یین و داوای هیچمان نکردبا وه‌ک ئێستا که داوای ته‌نات له‌ته ماده‌ش ناکه‌ین و چاوه‌ڕوانی ئازادی ئێرانی عزیزمان کردبا وه‌ک باقی ئێران. لازم بوو ئه‌و هه‌موو ئینسانه موبارزه‌ی کورد به‌کوشت بچێ؟ سه‌یر ئه‌وه‌یه پاش سی ساڵ خۆاستی ئه‌م ئه‌حزابه بۆ گه‌لی کورد هیچ که گه‌شه‌ی نه‌کردووه به‌ڵکو به‌سه‌د قات پاشه‌کشێی کردووه، وه‌ک بۆکانیان ده‌ڵێن به‌تۆزی داخوازییه‌کانی سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناگا، که‌هه‌یئه‌تی نه‌مایه‌نده‌گی خه‌ڵکی کورد به‌کۆده‌نگ له‌سه‌ر میزی موزاکه‌ره خستیانه به‌رده‌م دارووده‌سته‌ی داگیرکه‌ری خومه‌ینی . باشه ئه‌دی فرسه‌ت ته‌ڵه‌بی چۆنه؟ ئه‌ویش به نێوی خۆاستی زاتی گه‌لی کورد* جونبشی سه‌وز ڕۆشنبیران و ئازادیخۆازانی فارس به‌چی ده‌تۆقێنێ؟ له‌م هه‌فته‌یه‌دا عه‌لیره‌زا نوریزاده له مه‌دیایه‌کی کوردییه‌وه بۆ دیفاع له كه‌رووبی و موسه‌وی و نه‌کۆڵی له‌چه‌پڕه‌وی، ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر جونبش به ئارامی نه‌چێته پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه دیفاع له ئاڵوگۆڕی قه‌دم به‌قه‌دم نه‌که‌ین و ئه‌گه‌ر دیفاع له موسه‌وی و که‌روبی نه‌کرێ، ڕه‌وتی جونبش به‌ره‌و ئنقلاب ده‌چێ که ئه‌وه به‌قازانجی ئێران نییه و ایران تکه پاره خواهد شد." نوریزاده و داروده‌سته‌که‌ی و سه‌رمایه‌ی گه‌ڕۆکی جیهانی، ئه‌وه باش ده‌زانن که بێ هێز بوونی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی به قازانج نییه و ئه‌وان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه بڤه‌یه ئه‌گه‌ر به ڕاشکاوی باسی دیموکراسی و ئازادی و یه‌کسانی ،نان ، کار و مافی ژنان و حه‌قی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌لانی غه‌یره‌فارس بکرێ. ده‌نا ئه‌گه‌ر جونبشی سه‌وز راست ده‌کا بۆ پلان و به‌رنامه‌ی نییه؟ بۆ باسی ئه‌وه ناکا حکومه‌تی داهاتووی ئێران چۆن ده‌بێ؟ بۆ له‌ئێستاوه ئه‌علام ناکرێ که ئێران فه‌دراڵ و لامه‌رکه‌زی ده‌بێ ؟ تا ئێستا جونبشی سه‌وز خه‌ڵکی به‌وه چه‌واشه کردوه که به‌لابردنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و هاته‌نه‌سه‌ر کاری سێ تفنگداری ولایه‌تی فه‌قی هه‌موو شتێک جێ به‌جێ ده‌بێ. پرسێار ئه‌وه‌یه‌بۆ کێ؟ بۆ کورد هیچی تێدا نییه، ته‌نانه‌ت له‌پێش نووسی قانوونی ئه‌ساسی سه‌وز باسی میله‌تانی به‌نده‌ست ناکرێ، ته‌نێا له‌فه‌سلی سێ قانوونی سه‌وز ده‌ڵێ ئه‌قوام غه‌یره فارس هه‌قیان هه‌یه که زمانی خۆیان بۆ قسه‌کردن و ده‌رکرنی گۆوار به‌کار بێنن و مقاماتی ئیداری له‌خۆیان بێ. هه‌ر موباره‌کی ده‌وێ و سه‌د ره‌حمه‌ت به‌ماده‌ێ 15ی قانوونی ئه‌ساسی مه‌لایان. له به‌ر ئه‌وه ئه‌حزابی سیاسی ورۆشنبیرانی کورد ده‌بێ له‌خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی کوردستان شه‌رم بکه‌ن که به بێ قه‌د و شه‌رت ببن به‌پاشکۆی سه‌یدی خه‌ندان و دیفاع له‌جونبشی سه‌وز بکه‌ن. گه‌لانی ئێران له‌ماوه‌ی ئه‌م حه‌وت مانگه‌دا و گه‌لی قاره‌مانی کورد به‌درێژایی سی ساڵ خه‌باتی نه‌پساوه نیشانیان داوه که خۆازیاری تێکشکاندنی ته‌خت و به‌ختی حکومه‌تی بۆگه‌نی ئیسلامین، به‌هه‌موو باڵه‌کانیه‌وه‌بۆ وه‌دی هێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئینسانی که که‌س برسی نه‌بێ، که‌س بێ سه‌رپه‌نا نه‌بێ و که‌س ژێرده‌ست نه‌بێ! ئازادیخۆازان و گه‌لانی ئێران ده‌بێ هه‌ر ئێستا تاپۆی بێده‌نگی بشکێن وده‌گه‌ڵ جونبشی سه‌وز ئه‌تمامی حوجه‌ت بکه‌ن، که ئه‌وان ده‌بێ هه‌ر ئێستا به به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه‌وه که هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و نه‌وعی حکومه‌تی داهاتووی تێدابێ، بێننه ئاراوه و به ئاشکرا ئه‌م به‌رنامه‌یه له هه‌موو مێ‌یێاکاندا بڵاو که‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر جونبشی سه‌وز ئه‌مه‌ی قبوڵ کرد، ئه‌وه باشه ده‌نا ئه‌وان به‌خیر و ئێمه به سه‌لامه‌ت. ئازادیخۆازان، گه‌نجان، ژنان، کرێکاران ، هه‌ژاران و گه‌لانی بنده‌ست شه‌قام و شاره‌کانیان رزگار و ئیشغاڵ کردووه‌و تازه ناچنه‌وه ماڵێ، ئێمه ده‌بێ ده‌گه‌ڵ ئه‌وان و خواسته ڕه‌واکانیان بین، بۆ قه‌ڵاچۆکردن و نابوودی حکومه‌تی بۆگه‌نی ئیسلامی. ئازادیخۆازانی سه‌راسری ئێران و ئه‌حزاب و رۆشنبیرانی کورد نابێ ببنه‌داشی دامه‌ی فرسه‌ت ته‌ڵه‌بان به‌هه‌موو باڵه‌کانیه‌وه،چ له‌ئێران و چ له‌کوردستان.
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
کۆچکردوو سه‌ید جه‌لاله‌دین حسه‌ینی
|
|