‌سه‌ره‌تا | ئێمه‌ | ئه‌رشیف | په‌یوه‌ندی
وه‌شانی نوێی ماڵپه‌ڕی به‌یانت پێ چۆنه‌؟ له‌ به‌شی راپرسی ده‌نگ بده‌    وه‌شانی نوێی ماڵپه‌ڕی به‌یانت پێ چۆنه‌؟ له‌ به‌شی راپرسی ده‌نگ بده‌    
دیدار
رامبود لوتفپووری: ئه‌م جودا بوونه‌وه‌یه ‌به‌رهه‌می هه‌ڵه‌، ده‌سه‌ڵاتخوازی، هه‌ڵاواردن و لۆژیکی خودی بوو
جه‌لیل گادانی: مه‌لا مسته‌فا به‌ په‌یکه‌که‌ی وتووه‌ که‌ به‌ پێشه‌وا بڵێ ئه‌گه‌ر قایل بێت ده‌توانین له‌ به‌ندیخانه‌دا بیفڕێنین
قاسملوو پێشوازیكردنی پێشەوا لە هومایوونی بەهەڵەی سیاسی دەزانی
مسته‌فا هیجری: ئه‌و هاوڕێیانه‌ی پێشوومان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به‌ یه‌كگرتوویی‌‌و پێكه‌وه‌ كاركردن بوایه‌ جیا نه‌ده‌بوونه‌وه‌
سابات
عه‌زیز وه‌یسی: ئێمە له‌ ئێران حەقی ئەوەمان نییە گۆرانی بڵێین و سیدی و کاسێته‌کانم به‌ قاچاغ ده‌فرۆشترێ
نازێ عه‌زیزی جێژوانی چۆڵی كلیپ کرد
داگیرکه‌رانی کوردستان!
 با بە تەنیایی
زووم
لاوێک له‌زیندانی بنه‌ماڵه‌كه‌یدا پیر بوو
ئه‌گه‌ر زیندانی ئه‌حداس رامانگرێ تا ده‌مرین مێوانی ده‌بین
دانپێدانی ته‌له‌فزیۆنی سه‌کینه‌ محه‌مه‌دی ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت‌
راپۆرتی پێشێلکارییه‌کانی ماڤی مرۆڤ له‌ کوردستان
لێره‌ و له‌وێ
به‌یان: من کچێکی کوردم
په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندیی رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان
یادی 30 ساڵه‌ی تاوانی قاڕنێ و قه‌ڵاتان و ئیندرقاش
وتار
سه‌ردار پشده‌ری ناهێڵم ناویشت بنوسرێ
22 / 5 / 2009

سه‌ردار پشده‌ری
هه‌موومان ده‌زانین رژێمی جه‌مهوری ئیسلامی له‌و رۆژه‌ی هاتۆته‌ ئاراوه‌ پێشێلکاری مافی مرۆڤ و یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکیشه‌ په‌نای بردوه‌ بۆ دروستکردنی ئۆتۆم و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆرێش له‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رانی ئێرانیش بۆ‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بێده‌نگ نه‌بێ و گێژه‌ڵوکه‌یه‌کی سیاسی له‌سه‌ر ئێران دروست بکات و هه‌ڕه‌شه‌ به‌رامبه‌ر بکاته‌وه،‌ به‌ توند کردنی سزای نێونه‌ته‌وه‌ی یان به‌ په‌لاماردانێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران، بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ له‌پێش هه‌موو که‌سدا گۆڤاری (Newsmax) مان ده‌ست که‌وت که‌ ده‌ڵێ ئێران به‌ره‌و رۆژێکی ره‌ش ده‌روات و شه‌ڕێکی شه‌ش رۆژه‌ی گه‌رم به‌ رێگاوه‌یه‌، رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ش له‌ 19 – 5 – 2009  بابه‌تێکی بڵاو کرده‌وه‌ له‌ژێر ناوی (ئیسرائیل به‌ته‌مایه‌ له‌كوردستانه‌وه‌ هێرش بكاته‌‌ سه‌ر ئێران)، له ‌هه‌ردووک روشه‌وه‌ گه‌لی کورد زه‌ره‌رێکی زۆری لێده‌که‌وێ، ئه‌و هۆکارانه‌ش ئێمه‌ی جولاندو ویستمان له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌و گێژه‌ڵوکه‌ سیاسیه‌دا کێشه‌ی کورد بجولێنینه‌وه‌ له‌ ناوخۆ و له‌ناو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یدا به‌شێوه‌یه‌کی سیاسی له‌ رێگای خۆ کاندید کردنمان بۆ سه‌رۆک کۆماری ئێران.
ئه‌وه‌بوو ئێمه‌ له‌ 28 – 4 – 2009  به‌ ئیمێڵێک داوامان له‌ سه‌رۆکایه‌ت ده‌وڵه‌تی ئێران کرد که‌ فۆڕمی خۆ کاندید کردن بۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنمان بۆ بنێرێ، سه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئێرانی به‌و خۆ کاندید کردنه‌ی ئێمه‌ سه‌رسام بوون و وتیان ئه‌و ماسته‌ بێ موو نیه‌، سه‌ردار پشده‌ریه‌کی 30 ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری نه‌ته‌وه‌یی ناسراو له‌ناو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی به‌ موفت خۆی کاندید ناکات، به‌شداری سه‌ردار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا بومه‌له‌زه‌یه‌کی سیاسی له‌ ئێران دروست ده‌کات و کورده‌که‌مان لێ راست ده‌کاته‌وه‌، به‌راستبوونه‌وه‌ی کورده‌کانیش به‌شێک له‌ فارس و تورک و عه‌ره‌به‌کانی ناو ئێران و ده‌ره‌وه‌ لێمان راست ده‌بنه‌وه‌و ئاگر له‌ خه‌رمانی جمهوری ئیسلامی ئێران به‌رده‌بێت.
له‌ راستیدا ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تادا ده‌مانزانی که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رێگا به‌ ئێمه‌ نادات که‌ خۆمان کاندید بکه‌ین و وه‌ڵامی ئێمه‌ ناده‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ میداو رادوێ و ته‌له‌فزوێنه‌ کوردیه‌کان که‌مته‌رخه‌م بوون و بایه‌خێکیان بۆ خۆ کاندید کردنه‌که‌ی من دانه‌نا، به‌ڵام خۆ کاندید کردنه‌که‌ی ئێمه‌ زیاتر بۆ جولاندنه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد بوو، که‌ کێشه‌که‌شی جولانده‌وه‌، بۆ یه‌که‌م جاره‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی جمهوری ئیسلامی ئێران به‌و شێوه‌یه‌ ناوی کورد بهێنێ و ئایه‌توڵا کروبیه‌ک بهێننه‌ ئاراوه‌و بڵێ من کوردم و ده‌نگ بۆ من بده‌ن و پڕۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌کانی ناو ئێرانیان هێنایه‌ کایه‌، خامه‌نه‌یی یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتداری ئیسلامی ئێرانی دوای 20 ساڵ بۆ یه‌که‌مجار هاته‌ کوردستان و له‌شاری سنه‌ وتی (سه‌ردار پشده‌ریه‌ک خۆی کاندید کردوه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئێران، ئه‌و پیاوه‌ ده‌یه‌وێ ئێران هه‌ڵبوه‌شێنێ)، بێجگه‌ له‌ هه‌لوێستی سه‌رانی جمهوری ئێرانی، له‌پاڵ ئه‌و خۆ کاندید کردنه‌دا هه‌ندێ نامه‌ی سیاسیشمان بۆ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ناردوه‌و توانای کوردمان نیشان داوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئێران به‌ شێوه‌یه‌کی مۆدێرن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی جمهوری ئیسلامی ئێران نه‌ وه‌ڵامی داواکه‌ی منیان دایه‌وه‌و ناویشیان نه‌خستمه‌ ناو لیستی خۆ کاندید کردنه‌وه‌، که‌ ئه‌وه‌ش به‌به‌رژه‌وه‌ندی من ته‌واو بوو، به‌ڵام خۆ کاندید کردنه‌که‌مان هه‌ڵکه‌ندنی سه‌نگه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی و خۆ نیشاندانێکی پڕتوانایی بوو، ئێمه‌ تێک نه‌شکاوین، ناویان نه‌خستوینه‌ ناو لیسته‌که‌وه‌ تا ده‌نگمان بۆ بدرێ و له‌ هه‌ڵبژاردندا نه‌مان دۆڕاندوه‌، بۆیه‌ ئێستا خۆمان به‌سه‌رۆک کۆماری ئێران ده‌زانین و لێره‌ش به‌دواوه‌ وه‌ک سه‌رۆک کۆمارێکی داهاتووی ئێران په‌یوه‌ندی به‌کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ده‌که‌ین.
خۆشمان ئاماده‌ کردوه‌ بۆ‌ هه‌موو گۆڕانکاریه‌ک و له‌هه‌ل و مه‌رجێکی سیاسی دا به‌پشتیوانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ئێران له‌ رێگای کوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌وه‌، گه‌لی کوردیش لێره‌ به‌دواوه‌ داوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێران ده‌کات و هیچی تر خۆی به‌ بچوکتر نازانێ له‌ فارس و تورکه‌کانی ناو ئێران و له‌به‌ر ئه‌وان ناپاڕێته‌وه‌و داوای مافیان لێ ناکات.
سه‌ردار پشده‌ری
له‌نده‌ن 21 – 5 - 2009



سه‌ردار پشده‌ری || 26 / 5 / 2009

له‌ کانگه‌ی دڵمه‌وه‌ سوپاسی سه‌رنوسه‌رانی به‌یان ده‌که‌م بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی وتاره‌کانم و دڵنیاتان ده‌که‌م هه‌ڵوێسته‌که‌تان سه‌نگه‌ری کوردایه‌تی به‌هێز تر ده‌کات و به‌رنامه‌کانی داگیرکه‌ران ده‌شێوێنێ. براتان سه‌ردار پشده‌ری


بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ چییه‌؟
ناو:
 
ئیمه‌یل:
   
 

تکایه‌ به‌ کیبۆڕدی یونیکورد بنووسه
یاداشت
خون این انسانها کمتر از خون دیگران نیست
هنرمندان ايراني در کردستان عراق؛ گوگوش نيز به‌ کردستان می‌رود
بازگشت طالبان بازگشت جهنم زنان در افغانستان است!
گسترش كمپین جهانی علیه سنگسار و نگرانی خانم شیرین عبادی

کۆمه‌لێک له‌ پێشمه‌رگه‌کانی ح د ک ا
گفتمان
گفتگو با ماموستا برهان عالی
گارد آزادی چرا و چگونه؟
ڕێوڕه‌سم
وته‌ی شێخ جه‌لاله‌دین حسه‌ینی له‌دوایین كۆنگره‌ی‌ سازمانی‌ خه‌باتدا
له ساڵیادی کاره‌ساتی
دیکۆمێنت
ده‌قی کۆنفرانسه‌که‌ی PAK و hdk سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژرادنه كانى‌ ئێران
ليستى زيندانيانى سياسى ئيران لة سالى 1387