كوردانی ڕۆژهه‌ڵات بران یان دوژمنن؟!
21 / 2 / 2010
ڕاسان موختار
ده‌روونناسی گه‌وره سیگمۆند فر‌وید پێیوایه له‌پشت هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌كی زمانه‌وه به‌شێك له ڕاستی هه‌یه، بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌م وته‌یه‌ی فرۆید بۆ قسه‌یه‌ك یان ئاخاوتنێكی نائیرادی ڕاست بێت، ئه‌وا بۆ كرداری نووسین پڕاوپڕ ڕاسته، چونكه نووسین و پاشان بڵاوكردنه‌وه‌ی كردارێكی ته‌واو ئیرادییه.
ئه‌م پێشه‌كیه‌م بۆ ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم و ئاماژه‌دان به‌وه‌ی بڕێك له‌و بودجه‌یه بۆ حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌رخانكراوه و دواتریش ئه‌و پۆزشه‌ی كه ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌یهێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌بێ بزانین به‌ر له‌و پۆزشه، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی لیستی گۆڕان كه پێشتر سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه بووه ئه‌و ڕاپۆرته پشتڕاست ده‌كاته‌وه و بگره زانیاری زیاتریش ده‌دات به‌خوێنه‌ران.
پێمباشه ئه‌وه‌ش بیربێنمه‌وه چه‌ند ڕۆژێك دوای هه‌ڵبژاردنی 25ی ته‌موزی2009
كه ناڵی knn ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ئۆردوگای زڕگوێزه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان بڵاوكرده‌وه گوایه دانیشتوانی ئه‌و ئۆردوگایه ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌وگونده‌دا گرتووه، كه دواتر ده‌ركه‌وت نه‌ك هه‌ر وانه‌بوو بگره به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شێك له ئیمكاناتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی و زۆرشتی تری ئۆردوگای زڕگوێزه‌ڵه له خزمه‌تی دانیشتوانی ئه‌و گوند و ناوچه‌یه‌دایه.
هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستاش له یه‌كێك له ژماره‌كانی گۆڤاری جیهاندا ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی دانیشتووی هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه كه گوایه كوردانی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌رێمی كوردستانیان خواردووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه سه‌رنووسه‌ری ئه‌م گۆڤاره به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌لایه‌ن كۆمپانیای وشه‌وه سه‌پۆرت ده‌كرێت.
نیگه‌رانی گه‌وره لێره‌دا ئه‌وه نییه كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ڕاپۆرت وتارانه ئاو ده‌كاته ئاشی كام داگیركه‌ر و دوژمنی كورده‌وه؟! یاخود ئه‌وه‌ش نییه كه ئه‌م به‌شه له ڕۆژنامه‌نووسانی ئێمه ده‌ربه‌ستی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوون و نین!! هه‌روه‌ها ناشمه‌وێ له‌سه‌رئه‌وه زۆر بووه‌ستم كه ته‌نیا به‌ده‌سته‌وه‌دانی زانیارییه‌كی ئاوا خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستیش نه‌بێ كافییه بۆئه‌وه‌ی تۆپخانه‌كانی ئێران تۆپبارانی گونده‌كانی سه‌رسنوور بكه‌ن و له‌ژێر سێبه‌ری وه‌ها ڕاپۆرتێكیشدا شه‌رعییه‌ت به‌كاره‌كه‌یان ببه‌خشن، به‌ڵكو به‌لای منه‌وه نیگه‌رانی گه‌وره بریتییه له بره‌ودان به‌ونه‌غمه‌ی دژایه‌تیكردنه‌ی كوردی ڕۆژهه‌ڵات كه پێده‌چێ به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك كاری له‌سه‌ربكرێ. له‌ڕاستیدا بۆمان هه‌یه بپرسین هۆكاری ئه‌م دژایه‌تییه چییه؟ بۆچی به‌مشێوه‌یه و له‌م كاته‌دا لێره و له‌وێ كار بۆ ته‌خریب و شكاندن و شێواندنی وێنه‌ی حزب و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و خه‌ڵكی سڤیلی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كرێت؟
بێگومان ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌وردی ئاگایان له میدیا ڕه‌سمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بێت ئاگایان له‌وه‌شه كه چوار پێنج ساڵ به‌ر له‌ئێستا ڕۆژنامه‌كانی سه‌ربه‌باڵی محافزكار به‌تایبه‌ت ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان به‌وردی له‌سه‌ر دیارده‌ی هاتنی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ باشوور چه‌ندین وتاریان بڵاوكرده‌وه و ئه‌م دیارده‌یه‌شیان به‌مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ناوزه‌دكرد، هه‌ڵبه‌ت هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو كه‌به‌وته‌ی ئه‌و ڕۆژنامانه هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكه ده‌بێته ئه‌كادیمیایه‌ك بۆ بره‌ودان به‌بیری ناسیۆنالیزمی كوردی. ئه‌وان به‌ئاشكرا باسیان له تێكه‌ڵبوونی به‌شێك له‌وكوردانه به‌ناوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاندن له هه‌رێم كرد و ئه‌مه‌یان به‌مه‌ترسی دایه‌قه‌له‌م و داوای به‌دواداچوونیان كرد.
بێگومان ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م چوار پێنج ساڵه‌دا كۆماری ئیسلامی له‌ڕێگه‌ی خۆیه‌وه نه‌یتوانی بێت دیوارێكی به‌رلینی له‌نێوان عاتیفه و ڕوانینیی كوردی ئه‌م دووبه‌شه‌دا دروستبكات. ئه‌وا به‌داخه‌وه گومان ده‌كه‌ین ئه‌م ئه‌جێندایه خه‌ریكه به‌هۆشیاری یان ناهۆشیاری (كه هیوادارم به‌ناهۆشیاری بێت) له‌لایه‌ن به‌شێك له میدیاكاران و ڕۆژنامه‌نووسانی خۆمانه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
ڕاسته قه‌ده‌ر وایكردووه به‌شێكی زۆری كوردانی ڕۆژهه‌ڵات له‌تاو سه‌ركوت و زیندان و كوشتن ڕووبكه‌نه به‌شێكی ئازادی نیشتمان و ببنه سه‌رباری ده‌رد و ئازاری خوشك و براكانیان له باشوور، به‌ڵام مێژووی دوور و نزیك پێمانده‌ڵێت كه چ ئێستا‌و چ ڕابردوو، كوردانی ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌و به‌شه له‌و پارت و ڕێكخراوانه‌ی له ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆژنامه‌دا ناویان هاتووه كه‌مترین سه‌رئێشه‌یان بۆ هه‌رێم دروستكردووه، ئه‌وان له زۆر بارودۆخدا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی باشوور بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد و ده‌ربه‌ستی وه‌زعی هه‌رێم بوون، ئه‌گه‌رچی زۆرجار باجی ئه‌م ده‌ربه‌ستبوونه‌ش قورسبووه و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ڕه‌وتی خه‌باتیان هه‌بووه. زۆرجار و ته‌نانه‌ت ئه‌وكاتانه‌ش له كۆڵان و شه‌قامه‌كانی هه‌رێم به‌فیشه‌كی كوێری تیرۆر خوێنیان ده‌ڕژا، ئه‌وان هه‌ر بێده‌نگبوون نه‌بادا ده‌نگی ئه‌وان زیانێك له هه‌رێم و ئه‌و كیانه بدات كه به‌زه‌حمه‌ت و فیداكارییه‌كی زۆر دروستببوو، كوردانی ڕۆژهه‌ڵات به‌باشی ده‌یانزانی له‌وسه‌روبه‌نده‌دا حكومه‌تی هه‌رێم كه‌شتییه‌كی تێكشكاوی ناو ده‌ریایه‌كی تووشه و ئه‌وه ته‌نیا ناخودا ژیره‌كانن كه به‌ناو تۆفانی غه‌زه‌بی داگیركه‌ران و سه‌ودای ئیقلیمیدا تێیده‌په‌ڕێنن تاسه‌ره‌نجام له كه‌ناری ئارامیدا له‌نگه‌ری پێده‌گرن، ته‌نانه‌ت له‌وسه‌روبه‌نده‌شدا ڕابه‌رانی كوردی ڕۆژهه‌ڵات ژیانی ناهه‌موواریان له هه‌رێم سه‌دجار پێباشتربوو له‌وه‌ی بچنه به‌غدا یان كه‌ركوك و له‌وێ به‌ئارامی له‌ژێر سێبه‌ری به‌عسدا بژین. نهێنیه‌كه هه‌مووی لێره‌دایه.
كوردانی ڕۆژهه‌ڵات هێشتا حكومه‌ت و سه‌ركرده و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان له‌لاگه‌وره و گرنگه، ئه‌وان هێشتا ئه‌گه‌ر ڕووناكییه‌ك له ئاسۆی تاریكدا ده‌بینن ئه‌وه ته‌نیا ئه‌م هه‌رێمه‌یه. ئه‌مه‌ش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه نییه كه پێمانوابێت ئه‌وان له قۆناغی ڕۆمانسییه‌تی شۆڕشگێڕانه‌دا ده‌ژین، چونكه پێشكه‌وتن و ئاستی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵات، به‌تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌موو ئه‌م تێڕوانینه ساده و سه‌ره‌تاییانه‌ی تێپه‌ڕاندووه، به‌جۆرێك كه قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و جێهێشتنی ئه‌م قۆناغه پێویستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژویی و سۆسیۆلۆجییه، كه له‌م وتاره‌دا جیێی نابێته‌وه.
گرێی ده‌روونی ئه‌و دۆستانه‌ی واده‌نووسن و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ش كه هانیانده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ ئه‌م تیۆری دابه‌شبوونه بكه‌نه پراكتیك، ئه‌وه‌یه كه كوردانی ڕۆژهه‌ڵات هێشتا به‌جوانی وێنای حكومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌موو كه‌موكورتییه‌كانیشیه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وكاته‌ی كوردێك ده‌بێته سه‌رۆكی كۆماری عیراق و ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو به‌ته‌واوی ده‌گۆڕدرێت، ئه‌وان له فه‌زای پڕ له‌ترسی كوشتن و گرتندا له شه‌قامه‌كانی بانه و سه‌قز و سنه و مهاباد و ورمێ و كرماشان شیرینی ده‌به‌خشنه‌وه و شایی ده‌كه‌ن، كه‌چی ئێوه لێره لایه‌نگرانتان وا په‌روه‌رده ده‌كه‌ن كه به‌بێ نرخ ته‌ماشای ئه‌م ڕووداوه مێژووییه بكه‌ن و ئه‌و تێزه تیۆریزه ده‌كه‌ن كه گرنگ نییه ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته نه‌شدرێ به‌كورد و بۆ عه‌ره‌بێك بێت، گاڵته‌شتان به‌هه‌موو ئه‌و پۆستانه دێت كه كورد له به‌غدا وه‌ریگرتووه، غافڵن له‌وه‌ی كه به‌ته‌نیا بوونی كوردێكی خاوه‌ن خه‌بات و شۆڕشگێڕ به‌سه‌رۆكی عیراق، یان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی ڕه‌سمی دانپیانراو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، چه‌نده ده‌بێته هۆی دروستبوونی شانازییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كوردی ڕۆژهه‌ڵات و پارچه‌كانی تر، شانازییه‌ك كه هه‌موو نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌كانی دراوسێ هه‌یانه و به‌غروره‌وه باسی ده‌كه‌ن، كه‌چی ئێستا كه ئه‌و شانازییه بۆ ئێمه دروستده‌بێت ده‌تانه‌وێ تێكیبشكێنن، تا شانازی به‌هیچه‌وه نه‌كه‌ین.
به‌لای ئێمه‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بڕێك له بودجه‌كه‌ی بۆ كوردی ڕۆژهه‌ڵات ته‌رخانكردبێت ئه‌وه مایه‌ی شانازییه و جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌شه كه خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی حكومه‌ت فراوانتره له خه‌ونی ئێوه كه ده‌تانه‌وێ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت له بێده‌نگی و به‌نهێنیش هه‌نگاوێكی له‌وچه‌شنه هه‌ڵگرێت له‌به‌رده‌م دوژمنان و داگیركه‌راندا له قاویده‌ن و ئێحراجیبكه‌ن.
به‌ڵام پێویسته به‌و دۆستانه بڵێین: كوردانی ڕۆژهه‌ڵات وه‌ك چۆن له كۆڕ و له زۆر هه‌لومه‌رجی سه‌خت و تاڵی ڕابردوودا، له‌په‌یكه‌ری ئێسقانه‌كانیان په‌یژه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتنی باشوور دروستكرد، ئێستاش هه‌روان. هه‌روه‌ك به‌ته‌واوی هۆشیارییانه‌وه و به‌ئاگاداربوونیان له هه‌موو كه‌موكورتییه‌كان، به‌هه‌موو ئه‌و گله‌ییانه‌ی كه ئه‌گه‌ر له براكانی باشووریان هه‌یانبێت، به‌ڵام ئاماده‌ن هه‌مووشتێك ته‌نانه‌ت سه‌ریشیان ببه‌خشن ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی هه‌رێم ببێته كیانێكی سه‌ربه‌خۆ، بۆیه سه‌یرنییه كه‌من و هه‌ر خوێنه‌رێكی تر كاتێك نووسینه‌كانتان ده‌خوێنینه‌وه، یه‌كسه‌ر گومان له‌وه ده‌كه‌ین ئاخۆ ده‌بێ چ گرێیه‌كی ده‌روونیی و چ ئه‌جێندایه‌ك له‌پشت ئه‌م دێڕانه‌وه‌بێت؟؟
ناچارم بڵێم ئه‌گه‌رچی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنامه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته پۆزشیان هێنایه‌وه و ئه‌مه‌ش كارێكی پۆزه‌تیفه، به‌ڵام دڵنیام تا به‌شێك له‌میدیای ئێمه به‌ده‌ست میدیاكارانی هه‌رزه‌كار و بێده‌ربه‌سته‌وه بێت كه ئامانجیان ته‌نیا بریتیبَت له به‌تاڵكردنه‌وه‌ی گرێكانی خۆیان، ده‌بێ چاوه‌ڕێی پۆزشی قورستربین.
رۆژنامه‌ی ئاسۆ
|