خه‌ڵكی كوردستان فریوی سیاسه‌تی شوێنكه‌وتنی سه‌رانی شه‌پۆلی سه‌وز ناخۆن
5 / 2 / 2010
به‌یان: له وتارێکدا که له ته‌له‌فیزۆنی خۆی بڵاویکرده‌وه، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ـ کۆمه‌ڵه، لێدوانه‌کانی ئه‌و دواییه‌ی سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز به ” به‌یانیه‌ی ته‌سلیم ته‌ڵه‌بانه” به‌ناو ده‌کا و رایده‌گه‌یه‌نێ که ” حیزبه‌كان و هێزه ناسیونالیسته‌كانی كوردستان ده‌ست له‌ناو ده‌ستی ره‌وتی لیبراڵی ئێران بۆ په‌یوه‌ست بوون به به‌ره‌ی سازش و ته‌سلیم، خه‌ریكی كێبركێن”. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ـ کۆمه‌ڵه، بێ ئه‌وه‌ی ناویان بهێنێ، ره‌خنه له حیزبه “ناسیۆنالیسته‌کان” ده‌گرێ که وه‌ک ئه‌وان ده‌ڵێن: “یه‌كێك له‌مانه راده‌گه‌ێنێت كه بۆ دابین كردنی رێبه‌ریی بۆ ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك ده‌بێت ره‌وتی “موسه‌وی- كه‌روبی” و ئیسلاح خوازانی حكومه‌تی به‌هێز بكرێن … و یه‌كێكی دیكه به ئۆلگوو وه‌رگرتن له رێكخراوی دیفاع له مافی مرۆڤی كورد، ئه‌نیستیتۆی كورد، و كورده‌كانی دانیشتووی تاران و نوێنه‌رانی كورد له مه‌جلیسی رژیم، بۆ دانی ئیزنی هه‌ڵسوڕانی عه‌له‌نی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دا ده‌پاڕێته‌وه، ستراتێژی خه‌بات بۆ رووخاندنی كۆماری ئیسلامی راده‌گرێت و ئاماده‌یی خۆی بۆ وتوێژ راده‌گه‌ینێت.”
ئه‌و رێکخراوه چه‌په له وتاره‌که‌یدا، وێرای ئاماژه به‌و هه‌ڵوێستانه‌ی سه‌ره‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێ که “ئه‌م سیاسه‌تانه … به ئاشكرا خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵكی وشیاری كوردستانه” و دووباره‌ی ده‌کاته‌وه که ئه‌و سیاسه‌ته ” هه‌ر له ئێستاوه مه‌حكوم به شكسته”.
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران له وتاره‌که‌یدا به دڵنیاییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێ که ” ئێمه هه‌رله ئێستاوه شكستی ئه‌م سیاسه‌تانه راده‌گه‌یه‌نین” و دڵنیاشه که “خه‌ڵكی كوردستان به پشت به‌ستن به وشیاری سیاسی سه‌رچاوه گرتوو له 30 ساڵ خه‌بات له به‌رابنه‌ر رژیمی ئیسلامی و ته‌جره‌به‌ی سیاسه‌ت و كرده‌وه‌كانی باڵه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م رژیمه، فریوی سیاسه‌تی شوێن كه‌وتنی سه‌رانی شه‌پۆلی سه‌وز ناخۆن”.
ئه‌و حیزبه چه‌په‌ی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، شکستی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز به حه‌تمی ده‌زانێ و ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه که ” سه‌رانی شه‌پۆلی سه‌وز خاوه‌نی كارنامه‌یه‌كی ره‌ش پڕ له جینایه‌تن و هه‌ر كامه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له ته‌واوی جینایه‌ته‌كانی رژیم له دژی خه‌ڵكی ئێران و كوردستان دا شه‌ریك و به‌شدار بوون.”
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران له وتاره ته‌له‌فیزیۆنییه‌که‌یدا ده‌پرسێ که “بۆچی له هه‌لومه‌رجێكدا كه سه‌رانی حه‌ره‌كه‌تی سه‌وز، یه‌ك له دوای یه‌ك به چۆكدا دێن و به‌یانیه‌ی ته‌سلیم خوازانه ده‌رده‌كه‌ن، ناسیۆنالیسته ورد و درشته‌كان، له هه‌موو شوێنێك و له‌وانه له كوردستان، بۆ پێوه‌ست بوون به به‌ره‌ی سازش كه‌وتوونه‌ته كێبڕكێ” و پێشی وایه که بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌بێ “له ره‌وتی رادیكاڵ بوونه‌وه‌ی داخوازی و دروشمی خه‌باتكارانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دا بدۆزینه‌وه” که حیزبی کۆمۆنیست پێی وایه ” نه ته‌نیا موسه‌وی و كه‌روبی …، به‌ڵكوو هه‌موو هێزه لێبراڵ و ره‌وته ورد و درشته ناسیۆنالیسته‌كانی كوردستانیشی تووشی ترس و نیگه‌رانی كردووه.”
راشیده‌گه‌یه‌نێ که ” نزیكایه‌تی و هاوپه‌یمانی حیزبه ناسیۆنالیسته‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ لیرباڵه‌كانی ئێران هیچ پێوه‌ندییه‌كی به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه نییه” و ” لیرباڵه‌كانی ئێران به پێداگری بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا له‌سه‌ر پاراستی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستان كه مێژوویه‌كی دیاریكراوی خۆی هه‌یه، مافی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای خه‌ڵكی كوردستان بۆ دیاری كردنی چاره‌نوسی خۆیان به ره‌سمییه‌ت ناناسن.”
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ـ کۆمه‌ڵه، له کۆتایی ئانالیزه‌که‌یدا ئه‌وه‌ش دووباره ده‌کاته‌وه که “خه‌ڵكی كوردستان له هه‌ل و مه‌رجی ئێستا دا ده‌بێت به ناسینی ماهیه‌تی واقیعی سیاسه‌تی حیزب و هێزه ناسیۆنالیسته‌كانی كوردستان و سه‌ربه‌خۆ له سیاسه‌تی ئه‌م هێزانه، رێگاكانی هاوپشتی و یه‌كگرتوویی خه‌باتكارانه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران بدۆزنه‌وه” و داواش ده‌کات ” به به‌شداری و یه‌كگرتوویی خه‌باتكارانه‌ی خۆیان بۆ دابین كردنی رێبه‌ریه‌كی شوڕشگێڕانه به ئامانجی به‌سه‌ره‌نجام گه‌یاندنی خه‌بات و ناره‌زایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران، تێبكوشن.”
منبع: ویراش
|