|
|
ئیلخانیزاده:به ئیعتیرازیی مه‌ده‌نی، سه‌رنجی خه‌ڵكی ئێران به‌ره‌و كوردستان رابكێشین
4 / 2 / 2010
به‌یان: سكرتێری كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له وتارێكدا به بۆنه‌ی سالرۆژی 22ی رێبه‌ندان‌و هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی ده‌لێـت:"كرده‌وه‌و هه‌ڵوێستی روون به‌رانبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی دێمۆكراسیخوازی ئه‌ورۆی ئێران، له لایه‌ن كورده‌وه، پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی‌و گرینگه. عومه‌ر ئیلخانیزاد له دوابه‌شی وتاره‌كه‌ی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه:"ئه‌و ده‌ورگێرانه‌ی كوردستان، ته‌نیا له یه‌كگرتووییدا دێته دی، به تایبه‌تی هاوئاهه‌نگی حیزبه سیاسییه‌كان‌و هه‌نگاوی هاوبه‌ش، ده‌توانێ ئه‌م گرێپوچكانه بكاته‌وه. لاموایه هیچ لایه‌نێك نابێ به ته‌نیا بچێته ئه‌و مه‌یدانه، یان سه‌ره‌رای ئیختیلاف‌و نالێكیمان له‌گه‌ڵ یه‌ك، نابێ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی له‌بیر بكه‌ین. بۆیه هه‌وه‌ڵین هه‌نگاو حه‌ولدانه بۆ سازكردنی دیالۆگێكی ناوخۆیی بزوتنه‌وه‌ی كوردیی له‌مه‌ڕ ئه‌و دوو ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌ی پێشتر باسكران. ئێمه‌ی كۆمه‌ڵه له لایه‌ن خۆمانه‌وه كار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و، له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی ناومان بردن، ده‌خه‌ینه پێش ئیئتیلاف‌و هاوپه‌یمانی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان‌و ئه‌ه‌وه به هه‌ڵوێستی شیاو ده‌زانین بۆ هه‌موو لایه‌نێكیش. پێویسته نه‌هێڵین كه‌له‌به‌ری ناوخۆمان گه‌وره‌تر بێته‌وه، به‌ڵكوو پێكه‌وه كاركردن له بواره هاوبه‌شه‌كاندا بكه‌ینه بنه‌مای هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو ده‌قی وتاره‌كه له به‌شی زووم بلاو بۆته‌وه
|
|
ئاره‌ش رۆسته‌می || 5 / 2 / 2010
سڵاو خۆێنه‌رانی به‌ڕێز!!!
که‌سێک که داوا ئه‌کات له خه‌ڵک که بێنه ناو ڕێزی خه‌بات و تێکۆشانه‌وه، ئه‌بێت له هه‌ر چی که‌سه شۆڕشگێڕتر و لێبڕاوتر، ڕاستگۆتر و دڵپاکانه هه‌ڵس و که‌وت بکات له گه‌ڵ خه‌ڵکی ده‌ورو به‌ریدا، تا خه‌ڵک متمانه‌ی پێ بکه‌ن و به دوایدا بکه‌ون و وه‌کو ڕابه‌ری خۆیان قبووڵی بکه‌ن.
کاک عمری ایلخانیزاده .... لێبڕاوانه به دوای ده‌سه‌ڵات که‌وت، لێبڕاوانه بیروبڕوای عه‌شایری و ده‌سته‌بازی هێنایه ناو کۆمه‌ڵه‌وه و کێشه‌و ئاژاوه‌ی خسته ناویه‌وه، و لێبڕاوانه پلان به دوای پلانی هێنایه کایه‌وه بۆ فریۆدان و هه‌ڵخڕاندنی هاوڕیانی جه‌وان و تازه پێشمه‌رگه دژی هاوڕیان و هاوسه‌نگه‌رانی خوی. کاتێک پیلانه‌کانی سه‌ری نه‌گرت، لێبڕاوانه که‌وته په‌ره‌پێدان به سۆننه‌ته کۆنه په‌ره‌ستیانه‌کان و زیندوو کردنه‌وه‌ی ئاغا و ڕه‌عیه‌تی و شڕوشیتاڵ کردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کۆمه‌ڵه و له‌ت و په‌ت کردنی، که ته‌نیا ئاوات و ئاره‌زوه‌کانی کمۆنیزمی کارگه‌ری به گا هێنا.
ئێسته چۆن کاک عمر چاوه‌روانی له خه‌ڵک ئه‌کات که به دڵخوازی ئه‌و بێنه ناو مه‌یدان و سینگیان بکه‌ن به قه‌لغانی گۆلله‌ی ئه‌و دۆژمنه که به کرده‌وه‌کانی ئه‌و دڵخۆش بوون ۆوره‌یان به‌رز بۆوه‌ته‌وه له له‌ت له‌ت کردنی کۆمه‌ڵه به ده‌ستی کاک عمری به‌ڕێز و ره‌هبه‌ری لێهاتووی کۆردان.
|
|
سروه ی2 || 4 / 2 / 2010
زۆر ژیرانه و ئیستراتێژیکی یه ئه م هه ڵوێسته.
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
کۆچکردوو سه‌ید جه‌لاله‌دین حسه‌ینی
|
|