|
|
چالاکی مافی مرۆڤ “کاوه کرماشانی”له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیر کرا
3 / 2 / 2010
بـــه‌نـــدیـــخانـــه:كاوه قاسمی كرماشانی چالاكی مافی مرۆڤ، له دایک بووی مانگی ره‌زبه‌ری ساڵي 1363 هه‌تاوی شاری کرماشان و کارناسی به‌شی ماف ئه‌مڕۆ سه‌ر له به‌یانی 14ی رێبه‌ندان له ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.کاوه قاسمی کرماشانی له چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان، ئه‌ندامی که‌مپه‌ینی یه‌ک ميلیۆن واژۆ، رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کورستان، یه‌کیه‌تی دیموکراتیک دانشجویانی کورد، ئه‌نجومه‌نی ژيار و هه‌روه‌ها رێکخراروی ئه‌دواری ته‌حکیمی وه‌حده‌ته. به پێ راپۆرتی کومیته‌ی هه‌واڵنێرانی مافی مرۆڤ، دایکی ناوبراو وێڕای پشتراستکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه رایگه‌یاند که هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان ده‌ستيان به سه‌ر کۆمپيوتر و که‌ره‌سته شه‌خسيه‌کانیدا گرتووه
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
سوور بوونی زه‌ریای ورمێ
|
|