|
|
عه‌بدوڵلا حه‌سه‌نزاده: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان له ئێران به‌شێوه‌ی موتڵه‌ق كارێكی باش نیه
3 / 2 / 2010
به‌یان: له كاتێكدا له ئێران چالاكانی مافی مرۆڤ‌و رێكخراوه جیهانیه‌كان داوا له كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن سزای له سێداره‌دان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی كوردی ئێران هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دانى موتڵه‌ق به كارێكی باش نازانێـت.
عه‌بدوڵلا حه‌سه‌نزاده سكرتێری پێشووی حیزبی دیمو‌كراتى كوردستانی ئێران له چاوپێكه‌وتنێك كه بۆ سایتی به‌یان ره‌وانه كراوه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان كه له‌و رۆژانه‌دا حكومه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر به خۆپێشانده‌ران په‌یره‌وی ده‌كات ده‌لێـت:" ره‌نگه ئێستا له كۆمه‌ڵگای ئێران دا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئێعدامی موتڵه‌ق وه‌ختی ته‌رح كردنی نه‌بێ". دواتر ده‌لێت:" ئه‌من به‌ش به حاڵی خۆم و وه‌ک نه‌زه‌ری خۆم هه‌میشه ده‌ڵێم، یه‌كێك پێی خۆشه یه‌كێك پێی ناخۆشه كه‌یفی خۆیه‌تی، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئێعدام له مه‌نته‌قه‌یه‌ك دا، له وڵاتێك دا كه فه‌زای فكری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی وه‌ک ئێستای ناوچه‌که‌ی ئێمه‌یه، به‌شێوه‌ی موتڵه‌ق كارێكی باش نیه".
عه‌بدوڵلا حه‌سه‌نزاده هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا له گه‌ڵ سمایل شه‌ره‌فی دا هۆكاری نه‌یاری له گه‌ڵ لابردنی سزای له سێداره‌دان ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ:" ده‌نا له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا وایه، ئه‌گه‌ر كابرا بزانێ نایكوژنه‌وه‌ی له سه‌ر شتێكی زۆر كه‌م بایه‌خ حازره یه‌كێك بكوژێ. باشترین بازداره‌نده ئه‌وه‌یه كابرا بزانێ ئه‌گه‌ر بكوژێ ده‌كوژرێته‌وه
حه‌سه‌نزاده دواتر سه‌باره‌ت به دۆخی كورده‌كان له ئێستای ئێران ده‌لێـت:" تا ئێستاش به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ئێران له ئێمه حاڵی نین
|
|
hezbe komoniste kargari iran || 5 / 2 / 2010
عبدالله حسن زاده عضو رهبری حزب دمکرات کردستان از مجازات اعدام دفاع می‌کند
عبداله حسن زاده دبیر کل سابق حزب دمکرات کردستان و عضو رهبری این حزب در تاریخ 3 فوریه 2010 در یک سایت به اسم " بیان " اعلام کرده است که نباید مجازات اعدام لغو شود. ترجمه فارسی گوشه ای از اظهارت عبداله حسن زاده چنین است:
" لغو مجازات اعدام در یک منطقه و در یک کشور که فضای فکری و سیاسی و فرهنگی آن مثل منطقه و کشور ما باشد درست نیست. او در ادامه می گوید: در فرهنگ ما اگر کسی بداند که او را نخواهند کشت، بخاطر چیز بسیار کم ارزشی آماده است که کسی را بکشد. بنابراین بهترین بازدارنده این است که چنین شخصی بداند اگر کسی را بکشد خود نیز کشته خواهد شد."
دفاع و استدلال پوچ و ارتجاعی عبداله حسن زاده دبیر کل سابق حزب دمکرات کردستان و از اعضای رهبری این حزب در مورد مجازات اعدام به حدی تهوع آور و ضد بشری است که هر انسان آزاده ای را آزار می دهد. آقای حسن زاد می‌داند که مجازات اعدام یا قتل عمد دولتی، مجازات نیست. زیرا مجازات به اقدامی گفته می‌شود که فرد خاطی بعد از تحمل آن متوجه اشتباه و جرم خود بشود و بتواند به زندگی عادی بازگردد. که در مورد اعدام نقض غرض است. اما یکی از رهبران حزب دمکرات کردستان به سبک رهبران جمهوری اسلامی فکر می‌کند که اعدام مجازات است و لغو آن باعث هرج و مرج و قتل وکشتن بیش‌تر می‌شود. در حالیکه تجربه نشان داده است که عکس این قضیه درست است. زیرا کشتن انسان به هر نوعی و به هر بهانه ای عملی جنایتکارانه و ضد انسانی است. آقای حسن زاده با این گفته ثابت کرده است که مدافع قانون قصاص است. ناگفته نماند که ایشان قبلا آخوند بوده و با بیان این سیاست، عمق ارتجاع آخوندی خود را بیان کرده است.
کمیته کردستان حزب کمونیست کارگری این سیاست عبداله حسن زاده را ضد انسانی و مخرب می‌داند و از همه احزاب و سازمانهای مترقی و مدافع حقوق انسانی میخواهد با افشای این سیاست ارتجاعی به تلاش خود برای لغو مجازات اعدام بیفزایند. علاوه بر اینکه این سیاست ضد انسانی و مخرب است بیان و دفاع از مجازات اعدام در شرایطی که بیش از 50 نفر از فعالین سیاسی کردستان و دیگر شهرهای ایران در زیر حکم اعدام به سر می‌برند و هر آن احتمال اعدام آنها وجود دارد، ضدیت آشکاری با این زندانیان هم هست.
کمیته کردستان حزب کمونیست کارگری
4 فوریه 2010 – 15 بهمن 88
|
|
بۆچی؟ || 5 / 2 / 2010
سلاۆ
به برۆای من هه مۆ مرۆف خاوانی رۆوانگای تایبه ت به خۆیتی.
واکۆ به رێز حه‌سه‌نزاده ئالیت هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان له ئێران به‌شێوه‌ی موتڵه‌ق كارێكی باش نیه.. رانگا وابێت ئیما ئاگاداری نه‌بین.کابرا له سار ئاوای کا هاستی به رانبار به و ریژمه ....
به سزای (محاربه) له سێداره ئادریت، ئاۆ که سانای کا لا کۆمالگای ئیران داۆا له مافی خۆیان ئاکه ن.
داۆا له ناۆ،ناسناۆ،خاک،زبان،ماف،بۆنیان له کۆمالگادا ئاکان.ده بی به شێوه یکی موتڵه ق له سێدارا
بدرێن، بۆچی؟ به رێز حه‌سه‌نزاده .تۆ دارا بۆنی ئاۆ رۆوانگاێای بۆیا دۆوای63 ساڵ ....
........عه‌بدوڵلا حه‌سه‌نزاده: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان له ئێران به‌شێوه‌ی موتڵه‌ق كارێكی باش نیه بۆچی؟؟؟؟
|
|
M-A || 4 / 2 / 2010
علاوه بر اینکه این سیاست ضد انسانی و مخرب است بیان و دفاع از مجازات اعدام در شرایطی که بیش از 50 نفر از فعالین سیاسی کردستان و دیگر شهرهای ایران در زیر حکم اعدام به سر می‌برند و هر آن احتمال اعدام آنها وجود دارد، ضدیت آشکاری با این زندانیان هم هست.
|
|
هه‌رمان || 4 / 2 / 2010
موشکلی سایتی به‌یان ئه‌وه‌یه که له‌نێوان ژێستی بێلایه‌نی لێدان و لایه‌نگری له حدکادا گیری کردوه. به من ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی دووهه‌متان زیاتر لێ دێ و ئه‌و جۆره بابه‌تانه‌ش به دژی حدک چاکتر ده‌چه‌سپێن.
|
|
beyan || 4 / 2 / 2010
سلاو كاك سمایل
سپاس بۆ تێبینیه‌كه‌ت
بریا ده‌ست نیشانت بكردایه كه له بلاوبوونه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی به‌رێز حه‌سه‌نزاده چ "چه‌واشه‌کارییه"ك كراوه‌و كوێی كاره‌كه‌ی ئیمه به وته‌ی به‌ریزت " دووره له هه‌ر ئوسول و پرنسیپێکی رۆژنامه‌وانی" ئیوه‌ش هه‌ر ئه‌و قسانه‌ت هێناوه‌ته‌وه كه سایتی به‌یان ئاماژه‌یان پێكردووه به‌و جیاوازیه‌ی كه له به‌یان ته‌نیا هه‌لبژارده‌یه‌ك له لێدوانه‌كانی به‌رێز حه‌سه‌نزاده بڵاو بۆته‌وه بی‌َده‌سكار‌و بێشیواندن وه‌ك بۆ خوشت جارێكی دیكه هه‌مان لێدوانت هێناوه‌ته‌وه.
سایتی به‌یان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هیچ ده‌سكاریه‌كی له لێدوانه‌كانی به‌رێز حه‌سه‌نزاده نه‌كردووه‌و ئه‌و به‌شه‌ی په‌یوه‌ندیداره به رای به‌ریزیان له سه‌ر له سێداره‌دان لیه ئێران هه‌لبژاردووه‌و وه‌ك خۆی بۆ خوێنه‌رانی گواستوه‌ته‌وه.
سپاس
سایتی به‌یان
|
|
تیشکۆ || 4 / 2 / 2010
زۆر به داخم بۆ به رێز مامۆستا حه سه ن زاده که وا قسه ده کات .ئه ڵبه ت زۆر ئاساییه که وا قسه ده که ن. له پاش جیابوونه وه له حزبی دمۆکرات .......
سپاس بۆ سایتی به یان
تیشکۆ له مه ریوان
|
|
سمایل شه‌ره‌فی || 4 / 2 / 2010
بۆ به‌رێوه‌به‌رانی سایتی به‌یان
ئه‌وه‌ی له سه‌ر ویووێژه‌که‌ی به‌رێز مامۆستا حه‌سه‌نزاده بڵاوتان کردۆته‌وه راست چه‌واشه‌کارییه‌و کاره‌که‌تان دووره له هه‌ر ئوسول و پرنسیپێکی رۆژنامه‌وانی. بۆ ئه‌وه‌ی خۆم قه‌زاوه‌تم نه‌کردبێ و قه‌زاوه‌تمان دابێته ده‌ستی خوێنه‌رانی ئه‌م سایته به‌رێزه تکایه ته‌نیا ئه‌و به‌شه له وتووێژه‌که‌ی مامۆستا که شێوێندراوه بڵاوبکه‌نه‌وه:
پرسیار: هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌شێك له چالاكانی سیاسیی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له به‌یاننامه‌یه‌ك دا كۆمه‌ڵێك ویست و داخوازیان روو به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز مه‌تره‌ح كردووه، حه‌ز ده‌كه‌م رای به‌رێزتان له‌و پێوه‌ندییه‌داو به گشتی له سه‌ر ئه‌و جۆره هه‌وڵانه بزانین و پێتان وایه كورد ده‌بێ به چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌م بزووتنه‌وه بكات؟
مامۆستا: ئه‌من ئه‌و شتانه‌ی له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوون له راستی دا له گه‌ڵ هیچیان مخالفه‌تێكم نیه و پێم شتێكی باشه. به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه باس له بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌كا له خودی ته‌رحی داخوازه‌كان دا مه‌خاته‌ب زۆر روون نیه، ئه‌وه‌ی له كێی داوا ده‌كه‌ن؟ له جمهوری ئیسلامی داوا ده‌كه‌ن بۆ باسی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌كه‌ن، له بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز داواده‌كه‌ن سیغه‌ی داواكردنه‌كه ده‌بوو جوورێكی دیكه بێ. ده‌بێ ئاوابێ كه "ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز داوا ده‌كه‌ین ئه‌و مه‌تالیبه له كاری خۆی دا بگونجێنێ"، نه‌ك ئه‌وه‌یكه "ئێمه داوا ده‌كه‌ین ئه‌وه جێبه‌جێ بكات"، بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌توانێ جی جێبه‌جێ بكات؟! یان ئێمه ختابمان له گه‌ڵ جمهووری ئیسلامی خۆیه‌تی، ئه‌وه شتێكی دیكه‌یه. ته‌نیا شتێكی كه هیچ پێویست ناكات بڵێم به‌ڵام بۆ خۆم باوه‌ڕم پێیه‌تی، یه‌كێك له شته‌كانیان داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامه، ره‌نگه ئێستا له كۆمه‌ڵگای ئێرانێ دا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئێعدامی موتڵه‌ق وه‌ختی ته‌رح كردنی نه‌بێ. ئه‌من به‌ش به حاڵی خۆم نه‌زه‌ری خۆم هه‌میشه ده‌ڵێم، یه‌كێك پێی خۆشه یه‌كێك پێی ناخۆشه كه‌یفی خۆیه‌تی، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئێعدام له مه‌نته‌قه‌یه‌ك دا، له وڵاتێك دا كه فه‌زای فكری و سیاسی و فه‌رهه‌نگیمان به‌و جۆره‌یه به موتڵه‌قی كارێكی باش نیه. به‌ڵام ده‌كرێ بڵێن له‌غوی ئێعدامی سیاسی، ده‌نا له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا وایه ئه‌گه‌ر كابرا بزانێ نایكوژنه‌وه‌ی له سه‌ر شتێكی زۆر كه‌م بایه‌خ حازره یه‌كێكی بكووژێ. باشترین بازداره‌نده ئه‌وه‌یه كابرا بزانێ كه ئه‌گه‌ر بكوژێ ده‌كوژرێته‌وه. ره‌نگه ئه‌مه كه‌مێ زوو بێ تا فه‌زای فه‌رهه‌نگی جامعه‌كه‌مان گۆڕانی به سه‌ردا دێ. ده‌نا به گشتی داخوازییه‌كانیان، داخوازی مه‌عقول و مه‌نتقین.
|
|
puya || 4 / 2 / 2010
باشه منداڵێکیش باوه‌ڕ به‌و تۆمه‌ته‌ی سایتی به‌ێان بکات که مامۆستا قبوڵیه‌تی که چالاکان ئێعدام بکرێن؟ ئێوه به‌ڕاستی زۆر به‌دنیه‌تانه ئیستفاده له شته‌کان ده‌که‌ن.
|
|
dle mn || 4 / 2 / 2010
كاك یوسف
سلاو
وادیاره ئیوه هه‌ر فیر بووین به بالای ئاغای حسن زاده هه‌لبده‌ن.
هیچ ناوه‌ندێكی راگه‌یاندن ملزم نیه هه‌مو دیمانه‌و لێدوانێك وه‌ك خوی بلاو بكاته‌وه ئه‌مه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ناتوانن قسه‌كان ده‌ستكاری بكه‌ن كه سایتی به‌یان ئه‌و دوو خاله‌ی پاراستوه.
من براوه‌ردم كرد دیم كه ئه‌وه ده‌قی قسه‌كانی اغای حسن زاده یه له گه‌ڵ ئه‌ندامێكی ریبه‌ری حیزبه‌كه‌یه‌تی له دیمانه‌یه‌كدا كه سایتی به‌یان ئه‌وه‌نده‌ی له هه‌لبژاردووه مه‌گه‌ر ئه‌مه تاوانه. به‌لی حسن زاده ده‌لێت من موخالیفی هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی له سێداره‌دانم له ئێران دواتر ده‌لێت "یه‌كێك پێی خۆشه یه‌كێك پێی ناخۆشه كه‌یفی خۆیه‌تی"
dle mn
|
|
yosef || 3 / 2 / 2010
slaw beryzani beyan yan daymenyn yan hemo wtowyjeke dabnen mn ew wtowyjem xwendewe hich shti xrapm nedi belko zorish waqiebinane bo dest xosh bo ewew beryz mamosta hesen zade bo wrdbini w helsengandni drosti bjin
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
کۆنگره‌ی 14ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران- کۆمه‌ڵه
|
|