|
|
مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له كوردستانی ئێران ده‌سپیپێكرد
13 / 7 / 2009
به‌یان: هه‌والی شاری بۆكان له لایه‌ن هاولاتیه‌كه‌وه: ئه‌م کاته‌تان باش به‌ڕێزان مانگرتنی به‌رینی خه‌ڵکی بۆکان کۆماری ئیسلامی تاساندووه. ئه‌مڕۆ هه‌ر سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی پوشپه‌ڕی 1388 هه‌موو دووکان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌کانی شاری بۆکان به بۆنه‌ی شه‌رمه‌زارکردنی تێرۆری د. عه‌بدولره‌حمانی قاسملو له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه داخران. ته‌نانه‌ت دووکانی لاکۆڵانه‌کانیش داخراون و یه‌کڕیزی خه‌ڵک ئه‌وپه‌ڕی ئه‌مه‌کداری و وه‌فادارییه به رێبازه‌کانی کورد و کوردستان. له شه‌هره‌کی فه‌رهه‌نگییانه‌وه هه‌تا کارخانی ئارد و عه‌لیاباد، له که‌لوڕاوا و مه‌نته‌قه‌ی بیمارستانه‌وه تا کۆتایی گه‌ڕه‌کی میراوا. نه‌ڕه‌زاییه‌تیه له به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی‌دا. گاردی دژه شۆڕش له ده‌روبه‌ری فه‌له‌که‌ی فه‌رمانداری و فه‌له‌که‌ی ئه‌سکه‌نده‌ری جێگیر بوون. به‌سه‌دان ماشینی سه‌ربازی و ماتۆڕی هه‌ڵگری جاش و پاستار و ئیتلاعاتی به‌و په‌ڕی سه‌رلێشێواوییه‌وه له هاتووچۆ دان. به‌ڵام نه‌یانتوانیوه وره‌ی خه‌ڵک لاواز بکه‌ن. له هه‌واڵێکی دیکه‌دا بلاو بۆته‌وه که وا بڕیاره ئه‌م ئێواره خه‌ڵکی بۆکان به نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ر تیرۆرکرانی دکتۆر قاسملودا له یه‌کێک له فه‌له‌که‌کانی ناوه‌ندیی شاردا به هێنی رێپێوان بکه‌ن. له هه‌واڵی تازه‌تر ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه... چاوه‌ڕێ بن. حدكا رایگه‌یاند: مانگرتنی شاره‌كان له‌سه‌ر بانگه‌وازی ئیمه بووه ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حدكاش رایگه‌یاند: به دوای بانگه‌وازی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵیادی تێرۆری شه‌هید دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێكانی له ڤیه‌ن له رێكه‌وتی 13ی ژووئیه‌ی 1989دا به ده‌ستی دیپلۆمات ـ تێرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، زۆربه‌ی شاره‌كانی ئوستانه‌كانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، كوردستان، كرماشان‌و ئیلام ده‌ستیان به مانگرتنی گشتی كرد حدك سپاسی خه‌لكی مانگرتوو ده‌كات: حدك له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به مانگرتنی خه‌لكی كوردستان ده‌لێت:"به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌هاباد، شنۆ، بۆكان،سه‌قزو ره‌به‌ت، به ته‌واوی دوكان و بازاڕیان داخستوه. له شاره‌كانی دیكه بۆ وێنه سه‌قز، نه‌غه‌ده، پیرانشار، سه‌رده‌شت، بانه، مه‌ریوان،میراوێی سه‌رده‌شت، به‌شێكی به‌رچاو له دوكان و بازاڕی شار داخراون و ته‌عتیلی روو له زیادبوونه. مانگرتنی گشتیی خه‌ڵكی كوردستان به بۆنه‌ی 20 ساڵه‌ی شه‌هید بوونی دوكتور قاسملووی رێبه‌ر، له كاتێك دایه كه له چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به تایبه‌تی له دوێنێوه، هێزێكی نیزامیی یه‌كجار زۆر له نێو شاره‌كان دا بڵاو كراونه‌وه. ئه‌وان كه‌شو هه‌وایه‌كی نیزامی و پۆلیسییان به‌سه‌ر شاردا زاڵ كردوه، به لیباسی شه‌خسی‌و ماشێنی شه‌خسی ده‌گه‌ڕێن، بیانوو به لاوان ده‌گرن و شه‌ڕیان پێ ده‌فرۆشن دواتر ده‌لێت:"ئه‌م مانگرتنه گشتیه له كاتێك دایه كه سه‌رانسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به شار‌و گونده‌وه له چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا، به تراكت و دروشم وێنه‌ی تایبه‌ت به 22ی پووشپه‌ر و شه‌هیدبوونی دوكتور قاسملووی رێبه‌ر رازاونه‌وه مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری بۆ سالیادی تیرۆركردنی دكتۆر قاسملو له شاره‌كانی كوردستانی ئێران ده‌ستپێكرد. به گوێره‌ی هه‌والی گه‌یشتوو به سایتی به‌یان سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ هێزێكی زۆر له ناو بازاری مه‌هاباد بلاوبۆته‌وه‌و داوا له دوكانداره‌كان ده‌كه‌ن دوكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌ك به به‌یان ـ ی وت: هێزه‌كانی ئینتیزامی ده‌ستیان داوه‌ته‌وه شكاندنی قوفلی دوكانه‌كان‌و زۆرێك له دوكانه‌كانی ناوبازاریان شكاندووه. هاوكات به‌یانی ئه‌مرۆ جاشه‌كانی شاری مه‌هاباد به سه‌رو چاو به‌ستراوی به ناو شاردا خولاونه‌ته‌وه‌و مانۆریان داوه له چه‌ند گه‌ره‌كێكی شاری مه‌هاباد پۆل پۆل لاوانی كورد ده‌بینرێن كه له جلی كوردی هاتونه‌ته ده‌رێ. له مه‌یدانی مه‌نگۆران هێزه‌كانی حكومه‌ت ده‌ستیان داوه‌ته شكاندنی قوفلی دوكانه‌كان له‌ناو شار هه‌وال بلاوبۆته‌وه كه خه‌لكی دوانیوه‌رۆ به كۆمه‌ڵ ده‌چن بۆ قه‌راغ سه‌دی مه‌هاباد‌و شار چوڵ ده‌كرێت. هاولاتیه‌كی مه‌هابادی به سایتی به‌یان رایگه‌یاند: ته‌نیا بانگه‌كان كراونه‌ته‌وه‌و هه‌موو شوێنێك داخراوه. زانراوه هیڵی ئه‌نته‌رنێت له شاری مه‌هاباد راگیراوه‌و ته‌له‌فونی ماڵه‌كانیش داخراوه ئه‌مه‌ش هاولاتیه‌كی شاره‌كه به به‌یان ـ ی راگه‌یاند: له لایه‌كی دیكه‌وه له شاری سه‌قز مانگرتنی به‌ربلاوی بازار‌و شوینه گشتیه‌كان ده‌ستپێكردووه‌و سایتی هه‌والنیری سه‌قزیش بلاویكرده‌وه حكومه‌ت 15 دوكانی به بیانوی هه‌ولدانیان بۆمانگرتن پۆلوم كردوه. هاولاتیه‌كی شاری سه‌قز ئه‌وه‌ی بۆ به‌یان پشتراستكرده‌وه كه له سه‌ر به‌یانیه‌وه شار بێ ده‌نگه‌و‌و بێ جوله‌یه‌و بازار زۆربه‌ی داخراوه.. ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز: ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵه‌كانی پێشوو به بۆنه‌ی ٢٢ی پووشپه‌ڕه‌وه بازاڕی و كاسبكارانی شاری سه‌قز ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنێكی گشتی و دووكان و بازاڕیان داخستوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له لایه‌ن دائیره‌ی ئه‌سناف و ته‌نانه‌ت ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بازاڕیه‌كانی شاری سه‌قز ئاگادار كرانه‌وه كه نابێ ئه‌مساڵ له‌م رۆژه‌دا دووكانه‌كانیان دابخه‌ن به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، زۆربه‌ی دووكانداره‌كانی سه‌قز به‌شداری ئه‌م مانگرتنه‌یان كرد و دووكان و شوێنی كاره‌كانیان داخست. شایانی باسه كه له پێنج ساڵ پێش ئێستاوه هه‌موو ساڵێك به به‌رده‌وامی له رۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕدا كاسبكار و بازاڕیه‌كانی شاری سه‌قز له‌م مانگرتنه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌ر له سه‌رله‌به‌یانییه‌وه و تا ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه هێزێكی زۆری نزامی له بازاڕ و به‌ر درگای پاساژ و ته‌لاره بازرگانیه‌كان و هه‌روه‌ها گۆڕه‌پان و شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌قز جێگیر بوون. بۆكان: به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری بۆكان خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ش به بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵڕۆژی شه‌هید بوونی دوكتور قاسملوو به شێوه‌یه‌كی به‌رین دوكان و بازاڕه‌كانیان داخستوه و ته‌عتیلیی ته‌واو به سیمای شاره‌وه دیاره مه‌هاباد: خوێنه‌رێك له مه‌هاباده‌وه له دوینی ئیواره ئینترنت توشی موشکل بوته و ئیمیله کان داخراون ، هه ر بویه له م ریگایه ئه م هاواله تان بو ده نیرم . هیزی گه ل هیزی خه بات و راپه‌رین ئه مرو به یادی قاسملو و گشت شه هیدان به خروشه . ئه مرو دوشه م‌و سه رله به یانی روله کانی دوکتور قاسملوی نه مر ، له سه ر شه قامه و ناو بازاره کانی مه هاباد ده سه لاتیان له رژیمی ئاخوندی ئه ستاند و هیز ی پر چه کی سه ر کوتیان به چوکیان هینا . کوماری ئیسلامی مه شروعیتی له سه ر شه قام و کولان له لایه ن خه لک لی ده ستیندری و کوتایی به ده سلاتی نه قریسی دهینریت . کوردستان ئه مرو ئیسباتی کرد قاسملو له ریبازی دا زیندوه . شنو: مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ له ناو بازاری شاری شنو ده‌ستپیكرد. زۆربه‌ی دوكان‌و بازاره‌كان داخراون. حاله‌تی ئه‌منی بالی كیشاوه به سه‌ر شاردا. هاوڵاتیه‌ك به به‌یان ـ وت: هێزێكی زۆری سه‌رباز‌و پاسدار رژاونه‌ته ناو شار‌و شاری شنو به ته‌واوی بێ ده‌نگه‌و هاتوچه كردن زۆر به كه‌می ده‌بیرێت. هاولاتیه‌كی دیكه‌ش ووتی: ته‌نانه‌ت سیگارفرۆشه‌كانیش له ناو شاردا نابینرێن‌و تاكسیرانیش مانی گرتووه. مه‌رگه‌وه‌ڕ : دوكاندارانی شارۆچكه‌ی دزه‌و زێوه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ له به‌یانیی ئه‌مڕۆ، 22ی پووشپه‌ڕ، به‌بۆنه‌ی 20ه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی دوكتور قاسملوو دووكان‌و بازاڕیان به ته‌واوی داخست. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه هاتوچۆی تاكسییه‌كانی نێوشارۆچكه‌كه‌ش راوه‌ستاوه. پیرانشار: هێزه ئینتیزامییه‌كانی له شه‌وانی 20و21ی پووشپه‌ڕدا ژماره‌یه‌كی زۆر له مۆتۆرسواره‌كان‌و شۆفیره‌كانی تاكسییه‌كانی نێو شاریان له پیرانشاردا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. هه‌واڵده‌ری كوردستان له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند، هێزی ئینتیزامی بێ هیچ هۆیه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌و كه‌ره‌سه‌كانی هاتوچۆی بۆ پاسگا راگوێزاوه. هه‌روه‌ها له شه‌وی 22ی پووشپه‌ڕدا هێزه ئینتیزامی‌و جلوبه‌رگ شه‌خسییه‌كان هێرشیان كردۆته سه‌ر شۆفیری جیبێك‌و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه. له سه‌رپردی چۆمی قیس قاپانیشدا دوو لاوی مۆتۆرسوار بێ هیچ هۆیه‌ك له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ده‌قی هه‌والی خوینه‌ران له كوردستانه‌وه بۆ به‌یان: امروز دوشنبه 22 تیرماه، بار دیگر همچون سالهای گذشته شهر سقز به شکلی بی‌نظیر و متحدانه در اعتصاب عمومی بسر می‌برد. تمامی مغازه‌های بازار بزرگ سقز و تمامی پاساژها و مراکز تجاری و مغازه‌های خیابانهای اصلی و فرعی شهر تعطیل می‌باشند. وسعت اعتصاب امسال به حدی است که حتی مغازه‌های کوچه‌ها و محلات حاشیه شهر نیز بسته است.هیچ وسیله نقلیه‌ای اعم از شخصی و عمومی (حتی تاکسی) در خیابانها دیده نمی‌شوند و اتوبوسهای شرکت واحد نیز که دولتی هستند امروز به علت نبود مسافر به ناچار از حرکت ایستادند. سقز در سکوت کامل بسر می‌برد و این سکوت به مثابه فریاد و اعتراض متمدنانه و نوین مردم کرد است که میخواهد با این حرکت متحد و با این نافرمانی عظیم خود خشم و بیزاری خود را به تروریزم بین المللی و در راس آن جمهوری اسلامی نشان دهند که 20 سال پیش در چنین روزی دکتر عبدالرحمن قاسملو دبیرکل حزب دمکرات کردستان ایران را ناجوانمردانه در کشور اتریش ترور کردند. با اینکه هم اکنون شهر سقز در اعتصاب کامل بسر می‌برد و هیچ عابری در معابر عمومی دیده نمی‌شود ولی صدها تن از نیروهای یگان ویژه ضد شورش در خیابانها و حتی کوچه‌های سقز مستقر شده‌اند و منتظر فرصتی هستند که با صدای گلوله‌هایشان سکوت و اعتصاب پر معنای سقز را بشکنند.از چهره‌های این نیروها می‌توان خشم و عصبانیت، همراه با عجز و ناتوانیشان را در برابر این حرکت متمدنانه و متحدانه مردم سقز احساس کرد. این در حالی‌ست که در چند روز گذشته نیز نیروهای گشت اماکن به بازار سقز رفته و با تهدید کردن بازاریان آنها را از عواقب بستن مغازه‌هایشان و پیوستن به اعتصاب مطلع می‌کردند و همزمان 24 اتحادیه مختلف اصناف و بازاریان نیز با برگزاری نشستهایی با اصناف مختلف شغلی و با تهدید و ارعاب، خواهان تحت فشار قرار دادن کسبه و به ثمر نرسیدن اعتصاب امسال بودند که خوشبختانه تلاشهایشان چون سالهای گذشته به انجام نرسید. اعتصاب بزرگ امروز در سقز از این زاویه مهم و چشمگیر است که این شهر یکی از شهرهای بزرگ پرجمعیت و استراتژیک کردستان ایران بشمار میاید و از نظر اقتصادی نیز سقز با داشتن بزرگ‌ترین بازار سرپوشیده غرب کشور و دارا بودن بیش از 100 پاساژ و مرکز بزرگ تجاری، قطب اقتصادی و تجاری کردستان و غرب کشور محسوب می‌شود. شایان ذکر است که امسال پنجمین سال متوالی است که شهرهای کردستان ایران و منجمله سقز به این مناسبت در اعتصاب بسر می‌برند. تا مخابره این خبر هنوز اطلاعی از وضعیت سایر شهرهای کردستان و پیوستن به اعتصاب عمومی امسال در دست نیست و به محض اخذ اخبار موثق، خوانندگان را در جریان اهم رویدادهای امروز قرار خواهیم داد.
|
بۆچوونت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ناو:
ئیمه‌یل:
تکایه به کیبۆڕدی یونی‌کورد بنووسه
|
|
کۆچکردوو سه‌ید جه‌لاله‌دین حسه‌ینی
|
|