ئازاد نمه‌کی: حیزبه کوردیه‌کان سیاسه‌تیان له کوردستان دا کوشت
21 / 2 / 2010
ئازاد نمه‌کی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد به سایتی به‌یان ده‌لێت:" پێم وایه کۆمه‌ڵگای کوردی له به‌ر نامۆ بوون له گه‌ڵ ئه‌م چه‌شنه بزووتنه‌وانه ناتوانێ تێکه‌ڵ به‌هیچ چه‌شنه جووڵانه‌وه‌یه‌کی ئێرانی بێت.هه‌ربۆیه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شوعارانه که‌دراون وده‌درێن وله‌نێویدا داوای دیموکراسی بۆ ئێران وخودموختاری یان فیدراڵی بۆکوردستان ده‌کرێت،کوردستان له‌هیچ سه‌رده‌مێکدا رۆڵ وده‌وری له بزوتنه‌وه‌کانی ناوخۆی ئێران‌دا نه‌بوه
دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌یان له گه‌ڵ ئازاد نمه‌کی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد بخوێنه‌وه
به‌یان: هۆی به‌شداری نه‌كردنی خه‌لكی كوردستان له رووداوه‌كانی دوای هه‌لبژاردن‌و تێگه‌ل نه‌بوون به ناره‌زایه‌تیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز بۆ چی ده‌گه‌رێته‌وه؟
به ڵێ ئه‌مه پرسیارێکی زۆر گرینگه،بۆئێمه نه‌ک ئێستا،هه‌رله پێشتریشه‌وه تێکه‌ڵاوی بزوتنه‌وه‌و روداوه‌کانی مه‌رکه‌ز و به گشتی ئێران نه‌ک ئێستا، به‌ڵکوو پێشتریش نه‌بوین ونابین؟ من پێم وایه سه‌ره‌ڕای ئه‌و حه‌قێقه‌ته که ئێمه‌یش هاووڵاتی ئێرانین و له‌ناو ئێران‌دا ده‌ژین، به‌ڵام خاوه‌ن ئه‌و مێژووه‌ین که تا ڕاده‌یه‌کی زۆرئێمه له‌وانیتر جودا ده‌کاته‌وه. من ناگه‌ڕێمه‌وه بۆ مێژوویه‌کی کۆن ولێره‌دا مه‌به‌ستم ته‌نیا مێژووی هاوچه‌رخه.له‌ورۆژه‌وه که وڵاتی ئێران ورده‌ورده پا ده‌نێته نێو جیهانی مودیڕن وبه تایبه‌ت له‌ئاخروئۆخری قاجاره‌کاندا،کوردستانیش ورده‌ورد ناسنامه‌و هۆیه‌تێکی جیاله هه‌موو ئێرانیه‌کانی تر بۆخۆی ته‌عریف ده‌کات.له‌وانه‌یه روومه‌ت وفۆرمه‌تی سیاسی ئه‌م ناسنامه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتبێت،به‌ڵام ستراتیژیه‌کی نه گۆڕ و جیاواز له ئارادا بووه که کوردستان له‌وسه‌رده‌مه‌وه په‌یڕه‌وی ده‌کات، هه‌ر بۆیه مێژوو و گوتارێکی سیاسی یه‌کسه‌ر جیاواز له به‌شه‌کانی تری ئێران بۆتاک وکۆمه‌ڵگای کوردستانی ده‌خۆلقێنێ.ئه‌م ستراتیژیه یه‌کسه‌رخۆی دژ به مه‌رکه‌ز ته‌عریف کردوه،واته به‌شێک له‌بوونی قه‌رزداری دژبه‌ری ودوژمنایه‌تیه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی. له راستیدا گوتاری باوی سیاسی له‌کوردستان زۆرتر قه‌ومیه‌تی و ناسیۆنالیستیه تا دیموکراسیخواز، هه‌روه‌ها تاراده‌یه‌کی زۆر له به‌ر جیاواز بوونی ئه‌کته‌ر و نوخبه‌کانی نێو ئه‌م دوو گوتاره و هه‌روه‌ها مێژووی جیاواز، تێکه‌ڵاو بوونیان له باری عه‌مه‌ڵیه‌وه ناموومکین بووه‌و به گشتی که‌لێنێکی گه‌وره که‌وتۆته نێوانیان. هه‌ر بۆیه هه‌ر سیاسه‌ت، رووداو، بزووتنه‌وه‌و... له ناوخۆی ئێران‌دا، لێره به چاوێکی گوماناوی سه‌یر ده‌کرێ و پێم وایه کۆمه‌ڵگای کوردی له به‌ر نامۆ بوون له گه‌ڵ ئه‌م چه‌شنه بزووتنه‌وانه ناتوانێ تێکه‌ڵ به‌هیچ چه‌شنه جووڵانه‌وه‌یه‌کی ئێرانی بێت.هه‌ربۆیه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شوعارانه که‌دراون وده‌درێن وله‌نێویدا داوای دیموکراسی بۆ ئێران وخودموختاری یان فیدراڵی بۆکوردستان ده‌کرێت،کوردستان له‌هیچ سه‌رده‌مێکدا رۆڵ وده‌وری له بزوتنه‌وه‌کانی ناوخۆی ئێران‌دا نه‌بوه. بۆنموونه له‌کاتی شۆڕشی مه‌شروته،سه‌رده‌می موسه‌دێق وته‌نانه‌ت به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی لایه‌نه کورد و چه‌په‌کان که شۆرشی 57ی ئێران وه‌ک شۆرشی گه‌لان ناوزه‌د ده‌که‌ن،ئێمه ده‌ورێکی به‌رچاومان له‌وشۆ ڕشه‌یشدا نه‌بوه،ئێستاش به رای من بارودۆخه‌که گۆڕانێکی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه وهێشتا باوه‌ڕه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگای کوردستانی له هه‌مان سه‌رچاوه‌وه تێراوده‌بێت.
به‌یان: بۆچی خه‌لكی كوردستان تێکه‌ڵ به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز نابن؟ ره‌خنه‌كان چین؟ گۆمانه‌كان چین؟
عه‌رزم کردی، ئه‌و گوتاره سیاسیه له کوردستان باوه له گه‌ڵ ئه‌م چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڕبڕینه‌نامۆیه.له کوردستان ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین ته‌نیا شێوه، به‌ڵام سه‌ره‌کیترین رێگه‌ی سیاسه‌ت و دژایه‌تی ده‌ربڕین، خه‌بات و شه‌ڕی چه‌کداری بووه. له کوردستان ئاستی گشتی(حوزه عمومی) له‌وپه‌ڕی لاوازیدایه. ده‌بێ سره‌نج بده‌ین به‌و خاڵه که ئه‌گه‌ر له تاران سه‌دان هه‌زار که‌س له هه‌موو چین و توێژه‌کان و له هه‌موو ته‌مه‌نه‌کاندا به شێوه‌یه‌کی هێمنانه رێپێوان ده‌که‌ن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، ئه‌مه ئه‌نجامی گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه که به تایبه‌ت له ساڵه‌کانی ئیسلاحاتدا پته‌وتر بۆته‌وه (جیا له‌وه‌ی ره‌فتاری هێزه ئینتزامیه‌کان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک چی بووه). ئێوه ئه‌نجامی رێپێوانه‌کان یان باشتره بڵێین خۆپیشاندانه‌کانتان له کوردستان دیوه که ده‌بێته جێگای خۆپیشاندانی لاو و نه‌وجه‌وانی کورد و به‌رزکردنه‌وه‌ی توندترین دروشمه‌کان و گه‌وره‌ترین خوازه‌کان. نموونه‌ی گه‌وره و به‌رچاوی سێ ره‌شه‌مه یان خۆپیشاندانه سه‌رانسه‌ریه‌که‌ی دوای مه‌سه‌له‌ی شوانه قادری. ئه‌مه یه‌ک راست درێژبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی چیایه بۆ سه‌ر شه‌قام. خۆپیشاندان له کوردستان نه‌ک گوتارێکی مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه به‌ڵکوو گوتاری خه‌بات و شه‌ڕی چه‌کداری پاڵپشتی ده‌کات. بۆیه ئه‌گه‌ر لێره خۆپیشاندان رێک بخرێ، ده‌بێ ئارخه‌یان بین که چ له باری فۆرمه‌وه و چ له باری ناوه‌ڕۆکه‌وه جیاوازه له سه‌رانسه‌ری ئێران. له‌و لایشه‌وه هه‌زینه‌یه‌ک که به سه‌ر خه‌ڵکدا ته‌حمیل ده‌کرێ هێنده له سه‌ره‌وه‌یه که به هیچ شێوه‌یه‌ک رووی به‌رده‌وامی به خۆیه‌وه نابیینێ.
به‌یان: هۆی به ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی خه‌لكی كوردستان بۆ داواكاری حیزبه كوردیه‌كان بۆ خۆپێشاندانی 22ی رێبه‌ندان بۆ چی ده‌گه‌رێـته‌وه؟
به باوه‌ڕی من هۆی سه‌ره‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گوتار و ستراتیژیه که له پرسیاری پێشوودا ئاماژه‌م پێ‌کرد.لێره‌دا حیزبه‌کوردیه‌کان وه‌کوو ئه‌کته‌ری ئه‌کتیڤی نێو گوتاری کوردستانی ده‌ور ده‌بینن.ئه‌وان به‌درێژایی31ساڵ پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕش له‌ئێران بانگه‌شه‌و پڕۆپاگه‌نده بۆ ئه‌م ستراتیژیه ده‌که‌ن و له عه‌مه‌ڵیشدا پێ مولزه‌م بوونه‌و تا ئێستاش هه‌ر له‌هه‌وڵی په‌ره‌پێدانیدان.ئه‌وان به‌رده‌وام تێکۆشان که فه‌زای سیاسی کوردستان دووجه‌مسه‌ری(دووقوتبی)بکه‌نه‌وه و ئه‌مه له بیر و زه‌ینی تاکی کورددا بچه‌سپێنن که کێشه‌ی ئێمه ئه‌و شتانه نین که‌دیموکراسیخوازانی ئێرانی ناوخۆی وڵات ده‌ڵێن،کێشه‌ی ئێمه جیاوازه‌و تایبه‌ت به خۆمانه.ئێستا به یه‌کجاری وه‌رچه‌رخانێکی 180ده‌ره‌جه‌یی له سیاسه‌ته‌کانیاندا روو ده‌که‌ن و پێ ده‌نن به سه‌ر کرده و وته مێژوویی و هه‌میشه‌ییکه‌یاندا و داوای تێکه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئێرانی له خه‌ڵک ده‌که‌ن.ئایا جێگای خۆی نیه که خه‌ڵک لێیان بپرسن کاکه بۆ گه‌مه‌که ده‌شێوێنی،ئه‌وگه‌مه که خۆتان یاسا‌و رێساتان بۆ داناوه. ئه‌و یاسا و رێساگه‌له که چه‌نده‌ها ساڵه کاری پێ ده‌کرێ چۆنه که یه‌کشه‌وه ده‌گۆڕدرێ؟من پێم وایه ته‌وه‌هۆم هه‌ندێ له‌و حیزبه کوردیانه‌ی داگرتووه و پێیان وایه که پێوه‌ندیان له گه‌ڵ خه‌ڵک له چه‌شنی مکانیکیه. ئه‌وان واده‌زانن ئه‌توانن بۆ خه‌ڵک به‌خشنامه سادر بکه‌ن و پێیان بڵێن ده‌نگ بده‌ن یان مه‌ده‌ن، به‌شداری فڵان رووداو بن یا مه‌بن. ئه‌مه له‌گه‌ڵ واقیعی ئه‌مڕۆی کوردستان ناخوێنێته‌وه.
به‌یان: حیزبه كوردیه‌كان تا چه‌نده له گه‌ڵ واقیعی كۆمه‌لگای كوردی ده‌ژین؟ بۆ چی داواكاریه‌كانیان له كۆمه‌ڵگادا به هه‌ند وه‌رناگیردرێ؟
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م راستیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ واقیعی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان. بۆ شی کردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌که ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دواوه بو سیاسه‌تی کوردی له مانا گشتیه‌که‌یدا. ئێوه ده‌زانن که سیاسه‌ت له کوردستان و به شێوه‌ی حیزبه کوردیه‌کان مانای خه‌باتێکی ئایدۆلۆژیک و رزگار‌یخوازبووه دژ به داگیرکه‌ر. واته سیاسه‌ت لێره له پرۆسه‌یه‌کی نه‌رمه‌وه که تێ ده‌کۆشێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگا بکات به فۆرموڵی زۆرترین قازانج وکه‌مترین خه‌سار، دابه‌زیوه بۆ ئه‌مرێکی ئایدۆلۆژیکی پڕ زه‌بر و زه‌نگ، که هه‌موو رووداوه‌کان، لایه‌نه‌کانیتر، ته‌نانه‌ت تاکه‌کان به چاوی سفر و یه‌ک یان ره‌ش و سپی سه‌یر ده‌كات. ئه‌نجامی ئه‌م گه‌مه به دیهاتنی فه‌زایه‌کی دوو قوتبیه. له نێو ئه‌م گه‌مه‌دا، ئاستی گشتی(حوزه عمومی) نوقم ده‌بێت و درگاکانی کۆمه‌ڵگا داده‌خرێ به رووی بیر و ئه‌ندێشه‌و سیاسه‌تی جیاوازه‌وه. لاواز بوونی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی مانای نه‌مانی ئه‌کته‌ری ئه‌کتیڤی سیاسی و مه‌ده‌نیه له ناوخۆی وڵات. دیاره له ئه‌نجامی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا کۆمه‌ڵگا ورده ورده تایبه‌تمه‌ندی کۆمه‌ڵگایه‌کی مێگه‌لی (توده‌ای) ده‌گرێته خۆی.تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کی ئاوه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌ک نه‌بوون و نه‌مانی مه‌رجه‌ع یان مه‌رجه‌عگه‌لێکی سیاسی دیاه‌یکراوه. بۆیه ئیتر خه‌ڵک گوێ بۆ هیچ لایه‌نێکی سیاسی شل ناکه‌ن و به گشتی هیچ حزب یان لایه‌نێکی سیاسی جێگه‌و پێگه‌ی دیار نیه. ئه‌مه ئه‌و واقیعه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان که ئاماژه‌م پێ کرد. واته ئه‌نجامی ستراتیژی و سیاسه‌تی حیزبه کوردیه‌کان ته‌نگی به خۆشیان هه‌ڵچنیوه. خه‌ڵک به پێچه‌وانه‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی حیزبه‌کان له سه‌ر رای خۆی به‌شداری فڵان رووداو ده‌بێت یان نابێت؛ له هه‌ڵبژاردن به‌شداری ده‌کات یان ته‌حریم هه‌ڵده‌بژێرێ. هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه له‌م نێوه‌دا، لایه‌نگه‌لێک هه‌موو ئه‌مانه بخا‌ته حسێبی خۆی. حیزبه کوردیه‌کان به درێژای ئه‌م چه‌ند ساڵه‌و له درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تدا،هه‌ر تاک و تاقم و لایه‌نێک که ویستێبێتی له ناوخۆی کوردستان کار بکات داویانه‌ته به‌ر تیر و توانج و به ته‌واوی به‌د ناویان کردوه. ئه‌وان سیاسه‌تیان له کوردستان کوشت.ئێستا ده‌یانهه‌وێ به بێ هیچ چه‌شنه پێوه‌ندیه‌کی ئۆرگانیک له گه‌ل کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، به بێ هیچ ئامراز و ئه‌کته‌رێک یه‌کسه‌ر کۆمه‌ڵگا بۆ خه‌ونه یه‌کشه‌وه‌که‌یان به‌سیج بکه‌ن. دیاره ئه‌مه خه‌ونێکی ئاڵۆزه.
به‌یان: رۆلی رێكخراوه كوردیه‌كانی وه‌ك به‌ره‌ی یه‌كگرتوویی كورد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فاسڵه‌ی نێوان بزووتنه‌وه‌ی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز چیه؟
پڕه‌نسیپێکی سه‌ره‌کی به سه‌ر ئه‌و ستراتیژیه به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد وه‌کوو رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی په‌یڕه‌وی ده‌کات زاڵه، واته له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو کرده،تاکتیک و هه‌ڵوێسته‌کانی به‌ره دایه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌ره بۆی نیه به هیچ شێوه‌یه‌ک سیاسه‌تێک بگریته به‌ر یان پا بنێته نێو گه‌مه‌یه‌که‌وه که هه‌زینه‌و تێچوونێک رووبه‌رووی خه‌ڵک و به گشتی کۆمه‌ڵگا بکاته‌وه. ئه‌ویش به تایبه‌ت له‌م کات و ساته‌دا که ئێمه نازانین به راستی نوێنه‌رایه‌تی چه‌ند له سه‌دی خه‌ڵک ده‌که‌ین. دیاره کوردستان هه‌ر ئێستاش تووشی گیروگرفتی زۆره. بۆ نموونه فه‌قه‌ت بڕواننه ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی حوکمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ر چوه. ئایا ده‌کرا به‌ره پا بنێته نێو ئه‌و گه‌مه، که حیزبه‌کانیتری لایه‌نگری که‌ڕووبی و مووسه‌وی وه‌کوو دوو کاندیدای به‌رهه‌ڵستکاری ده‌وڵه‌ت روویان تێ کردووه. ئایا به‌م کاره چه‌نده ده‌مانتوانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد بپارێزین و چه‌نده هه‌زینه‌مان به سه‌ر خه‌ڵکدا ده‌سه‌پاند و چه‌نده ئه‌م کاره له باری عه‌قڵانیه‌تی سیاسیه‌وه مه‌وه‌جه‌ه بوو؟ له لایه‌کیتره‌وه توانا‌و ئامرازه‌کانی ئێمه بۆده‌سپێکردنی ئه‌م گه‌مه چه‌ند بوون و به گشتی خه‌ڵکی کوردستان چه‌نده له‌م کاره‌ی ئێمه پێشوازی ده‌کرد. هه‌موو ئه‌مانه به‌ره‌ی به‌و ئه‌نجامه گه‌یاند که سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردن بێ ده‌نگی بگرێته به‌ر.
به‌یان: تا ئه‌و راده هه‌مبه‌ر به گیرانی ئه‌ندامانیشی بێ ده‌نگ بێت؟

نا لێره‌دا مه‌سه‌له‌که ئیتر جیاوازه، راستیه‌که‌ی به رای من ئه‌مه‌ی دوایی نه له باری سیاسی و نه له باری پره‌نسیپی سازمانیه‌وه پاساو هه‌ڵناگرێ. به‌ڵام بڕیاری به‌ره پاش گیرانی ئه‌و به‌ڕێزانه ئه‌مه بوو که مه‌سه‌له‌که له رێگای فارس واته‌نی کدخدامنشیه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ و کێشه‌که گه‌وره نه‌بێته‌وه و نه‌کرێ به قه‌یرانێک. بۆیه بڕیاری دا هه‌ر له رێگای ئاسایی و وتووێژ و دانیشتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی کورده‌وه ته‌واو بکرێ.
به‌یان: به‌ڵام وا دیاره ته‌واو نه‌بوه؟
راسته ته‌واو نه‌بوه. کاک ئازاد لوتفپووری ئازاد بوو، به‌ڵام ئه‌وه زیاتر له مانگێکه به سه‌ر گیرانی کاک موختار زاره‌عی ئه‌ندامی کۆمیته ناوه‌ندی تێپه‌ڕ ده‌بێ و تا ئێستاش چاره‌نووسی نادیاره.
به‌یان: ئایا ده‌تانه‌وێ درێژه بده‌ن به‌م بێده‌نگیه؟
له چوارچێوه‌ی ێیختیاراتی مندا نیه له‌م باره‌وه‌و نه‌زه‌ر بده‌م. به‌ڵام من وه‌کوو خۆم له‌گه‌ڵ رای بێ ده‌نگ بووندا نیم. جیا له ئه‌رکی ته‌شکیلاتی، له باری ئه‌خلاقیه‌وه سه‌باره‌ت به به‌ڕێز زاره‌عی ئێمه وه‌زایێفێکمان هه‌یه. ئه‌و ئه‌ندامێکی به‌ڕاستی چالاکی به‌ره‌یه و مانه‌وه‌ی له بازداشتدا خه‌سارێکی گه‌وره‌یه بۆ به‌ره. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که به‌ڕێزان تاکه‌ی ده‌یانهه‌وێ سه‌باره‌ت به‌م کێشه بێده‌نگ بن، ده‌بێ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بڕیاری له سه‌ر بدات و وته‌بێژی به‌ره رایبگه‌ینێ.
به‌یان: گوایه گوشاره‌کانی ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر به‌ره له‌م بڕیاره‌دا کاریگه‌ری هه‌بوه؟
نه‌خێر وا نیه
به‌یان: به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بۆته‌وه گوایه چه‌ند ئه‌ندامی به‌ره ئێستعفایان نووسیوه، له نێویشیاندا ئه‌ندامانی پایه‌به‌رزی به‌ره هه‌یه.
نا وانیه، من ره‌تی ده‌که‌مه‌وه، ته‌نیا یه‌ک نه‌فه‌ر ئێستعفای له کاروباری به‌ره داوه، به‌ڵام چوونکوو تا ئێستا به شێوه‌ی فه‌رمی ئێستعفاکه‌ی روانه‌ی کۆمیته ناوه‌ندی نه‌کردوه، ئێمه ئێستاش به‌رێزیان به ئه‌ندامی به‌ره ده‌زانین. هه‌ڵبه‌ت له‌وانه‌یه چه‌ند که‌سێکیش له‌م ماوه‌یه‌دا بڕێک گۆشه‌گیر بووبێتن، به‌ڵام کۆمیته‌ی ناوه‌ندی 25 که‌سن که ئه‌م ئێستعفا یان گۆشه‌گیریه کاریگه‌ریه‌کی به سه‌ر کارووباری به‌ره‌وه دانه‌ناوه.
به‌یان: ده‌توانی بڵێی ئه‌و که‌سانه که ئێستعفایان داوه یان گۆشه‌گیر بوونه کێن؟
نا عه‌رزم کردی که ئێستعفای هیچ که‌س تا ئێستا نه‌گه‌یشتوه‌ته به‌ره‌و ئێمه هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه به ئه‌ندامی به‌ره ده‌زانین.
به‌یان: به گشتی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و گوشارانه بۆ سه‌ر به‌ره چین؟
ئه‌وه‌ی که گوایه به‌ره موجه‌وێزی له کۆمیسیۆنی ماده 10 ئه‌حزاب له وه‌زاره‌تی ناوخۆ نیه، بۆیه نایاساییه‌و ده‌بێ دابخرێ. ئه‌وان ده‌ڵێن مافی ئه‌وه‌تان نیه به ناوی به‌ره‌وه کار بکه‌ن.
به‌یان: هه‌ڵوێستی ئێوه چی بووه؟
بڕوانه چه‌ند ساڵ پێش ئێستا له کاتی ده‌رخاستی مۆجه‌وێزدا، به شێوه‌ی شه‌فاهی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایان گه‌یاندبوو که ناتوانن به‌م ناوه‌وه (جبهه متحد کرد) کار بکه‌ن، به‌ره‌یش ئه‌وده‌م و ئێستاش کێشه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕینی ناوه‌که‌ی نیه، به‌ڵام تا ئێستا به شێوه‌ی نووسراوه‌یه‌کی فه‌رمی هیچ شتێکمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتوه. له لایه‌کی تره‌وه به پێ یاسای بنه‌ڕه‌تی(قانون اساسی) ئێران و هه‌روه‌ها یاساکانی تری په‌سه‌ندکراوی مه‌جلێس، ئیمه وه‌کوو رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی ئه‌توانین درێژه بده‌ین به کاروباری سیاسی تا ئه‌و کاته‌ی له لایه‌ن دادگاوه به پێ به‌ڵگه، نایاسایی بوونی ئێمه رابگه‌ینرێ.
به‌یان: وه‌کوو پرسیاری ئاخر ئایا ئێوه لێدوانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدکا له گه‌ڵ رادیۆ زه‌مانه‌تان بیست؟ شه‌ره‌فی باسی ئه‌وه‌ی کردبوو که گوایه به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد و ئیسلاح ته‌ڵه‌بانی کورد بوونیان نیه‌و به گشتی ناتوانن له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی وڵات کاریگه‌ر بن. رای ئێوه چیه؟
به‌ڵێ من له‌سه‌ر سایته‌کان وته‌کانی ئه‌و به‌ڕێزه‌م دیت. ئه‌م قسانه تازه‌گی نیه‌و ئێمه بێجگه له‌وه چاوه‌ڕوانی شتێکی تریش ناکه‌ین. به‌ڵام ترسی من ئه‌وه‌یه که ئه‌م چه‌شنه بیروباوه‌ڕه به جۆرێک و رۆژێک له رۆژان ده‌سه‌ڵات پاڵپشتی بکات. ئه‌وانه که ئێستا ئاماده نین دان به گرووپگه‌لێکی تردا بنێن و نه‌بوونی ره‌قیبان تیۆریزه ده‌که‌ن، ئایا ئه‌و رۆژه که بگه‌نه ده‌سه‌ڵات تێناکۆشن که له عه‌مه‌ڵدا ئه‌مه پیاده بکه‌ن و یه‌ک ده‌نگی بسه‌پێنن به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا و پاکی بکه‌نه‌وه له هه‌ر چه‌شنه ره‌قیب و ئۆپۆزسیۆنێک.ئایا ئه‌م باوه‌ڕه بۆنی تۆتالیتاریزمی لێ نایه‌ت؟ بریا هه‌ر به ئێمه کۆتایی پێ هاتبا. به‌ڵام ئه‌وان کام لایه‌نیتر به فه‌رمی ده‌ناسن؟ ئێوه سرنج بده‌نه هه‌ڵوێستیان هه‌مبه‌ر براده‌رانی پێشووی خۆیان. ته‌نانه‌ت ئاماده نین دان به بوونی ئه‌وانیشدا بنێن. سه‌یر له‌وه‌دایه که ئه‌م به‌رێزانه نێوی خۆشیان ناوه دیمۆکرات؛ پێم وایه بیکه‌ن به حیزبی پاوانخوازی کورد تا چیتر ئه‌و خه‌ڵکه سه‌ریان لێ نه‌شێوێت. به‌ڵام له وڵامی ئه‌ودا من ده‌ڵێم که ئێمه نه ئێستا و نه پێشتریش نه‌مانویستوه خه‌ڵک بهێنینه سه‌ر شه‌قام ؛ ئه‌گه‌ر ئه‌ون ئیدعای وا ده‌که‌ن ، با پاساوێک بۆ رۆژی 22 رێبه‌ندان بهێننه‌وه، ئه‌گه‌ر به پێ فوڕمووله‌که‌ی خۆیان بێت(توانای هێنانه سه‌ر شه‌قامی خه‌ڵک) ئه‌وا هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌یانیه 4 قۆڵیه‌که و هه‌روه‌ها ئێسلاح ته‌له‌بانی کورد که داواکاریه‌کی هاوشێوه‌یان بوو، بوونیان نیه.
|