دكتۆر قاسملوو سێ جار حزبی دیموكراتی لێكدابڕی و دووجاریش بڕیاری شه‌ڕی ناوخۆیی داوه"
7 / 2 / 2010
سازدانی دیمانه : محه‌مه‌دچاوشین
ئه‌ندامێكی له‌مێژینه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستان له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌یان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه"به‌گوێره‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی حزبی دیموكرات په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن,هیچ یه‌ك له‌و دووباڵه تائێستا نه‌یان توانیوه جۆرێك ڕیفۆرم بكه‌ن و خۆیان بگۆڕن كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانی ئێستای ئێران هه‌بێت" و ڕوونیشی ده‌كاته‌وه‌كه" هیچ یه‌ك له حزبه‌كوردیه‌كانی ڕۆژهه‌لاَتی كوردستان یه‌كترقبوڵ ناكه‌ن و له‌و ڕوه‌وه هه‌رهه‌موویان شایانی ڕه‌خنه و سه‌ركۆنه‌كردنن".
خدر مه‌ره‌سه‌نه ئه‌ندامی له‌مێژینه‌ی پێشووی حزبی دیموكرات و كه‌سایه‌تی ڕووناكبیری ناسراوی ڕۆژهه‌لاَتی كوردستان له میانی وتووێژێكدا كه به‌یان له‌گه‌ڵی سازداوه له‌سه‌ر ڕه‌وشی هه‌نووكه‌یی پارته‌كانی ڕۆژهه‌لاَت به‌گشتی و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌ردووباڵه‌كانی حزبی دیموكرات ده‌دوێت.
به‌یان : باسه‌ره‌تا له‌وه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین كه چۆن په‌یوه‌ندیت به حزبی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد؟
خدر مه‌ره‌سه‌نه : له‌ساڵی 1956 به‌هۆی باوكم رۆسته‌م محه‌مه‌د پور و مه‌لاباقی چوومه ناوڕیزه‌كانی حزبی دیموكرات و شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتیم پێدرا,له‌ساڵی 1958 كه ئینقلاب له عێراق كرا وه‌ك نیمچه په‌یوه‌ندێك له‌لایه‌ن حزبی دیموكراته‌وه له‌گه‌ڵ "حزبی شیوعی عێراق و پارتی دیموكراتی كوردستان"دیاری كرام.
به‌یان: ئه‌ی ئێستا په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه له‌چ ئاستێكدایه,هیچ پیوه‌ندیه‌كت له‌گه‌ڵیان ماوه؟
خدر مه‌ره‌سه‌نه : له‌ساڵی 2000 له ولاَتی سوید تاومدایه قه‌ڵه‌م و بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆم له حزبی دیموكرات و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان به‌ناوی "ئاوێنه‌ی ڕاستیه‌كان"نووسی و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری سویده‌وه مۆڵه‌تی چاپ و بلاَوكردنه‌وه‌ی پێدرا,به‌لاَم له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی حزبی دیموكرات كه ئه‌وكات"مه‌لاعه‌بدولاَ حسن زاده"سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه بوو,كتێبه‌كه‌م قه‌ده‌غه‌ی خرایه‌سه‌ر و وه‌ك ئایاتی شه‌یتان چاولێكرا و خۆشم له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه وه‌ك سه‌لمان رۆژدی چاولێكرام. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕاستی ڕووداوه‌كانی نێوخۆیی ئه‌و حزبه‌م نوسیبوو و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌م له شێوه‌ی كاری شه‌هیدان دكتۆر قاسملو و دكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی گرتبوو.هه‌روه‌ك سزای ده‌ربڕینی ڕاستیه‌كانم له مه‌لا عبدولای حسن زاده و هاوبیرانی وه‌رگرته‌وه.به‌وهۆیه‌وه ئێستا هیچ جۆره په‌یوه‌ندێكی ته‌شكیلاتیم له‌گه‌ڵ هیچ یه‌ك له دووباڵه نه‌یاره‌كه‌ی حزبی دیموكرات نییه و ئه‌و سیسته‌مه حزبایه‌تیه‌ی كه ئه‌وان ده‌یكه‌ن بڕوام پێ ی نییه و خۆشم هه‌ربه ئه‌ندامی حزبی دیموكرات ده‌زانم.
به‌یان : تاچه‌ند گوێ بۆ ڕه‌خنه‌كانت ده‌گیرا,وه‌ك باس ده‌كرێ باجی زۆرت له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌خنانه‌داوه؟
خدر مه‌ره‌سه‌نه : نه‌ك هه‌ر گوێ بۆڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌كانم له حزبی دیموكراتدا نه‌گیرا,به‌ڵكو له‌ڕوانگه‌ی داروده‌سته‌ی كاك عبدولای حسن زاده و مسته‌فای هیجرییه وه وه‌ك تاوانباریش حیسابم له‌سه‌ركراوه,به‌لاَم هیچ یه‌ك له‌وان جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بوو به‌نامه ئاگادارم بكه‌ن و بڵێن كه تۆ له‌سه‌ر نووسینی مێژووی چاك و خراپی حزب سزادراوی!!
به‌یان : پێتان وایه حزبه‌كانی ڕۆژهه‌لاَتی كوردستان له‌چ ڕوویه‌كه‌وه پێویسته ڕه‌خنه‌یان ئاراسته‌بكرێت؟
خدر مه‌ره‌سه‌نه : یه‌كه‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ یه‌ك له حزبه‌كوردیه‌كانی ڕۆژهه‌لاَتی كوردستان یه‌كترقبوڵ ناكه‌ن,دووهه‌میش به‌هۆی پارچه پارچه كردنی حزبه‌كانیان و كه ده‌ركی هه‌ل و مه‌رجی سیاسی كوردستان ناكه‌ن,له‌و ڕوه‌وه هه‌رهه‌موویان شایانی ڕه‌خنه و سه‌ركۆنه‌كردنن و ده‌بێ ئه‌وانیش دان به‌هه‌ڵه گه‌وره‌كانی خۆیاندابێنن.
به‌یان : بارودۆخی حزبی دیموكرات دوای دووله‌ت بوونیان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی و پێتان وایه به‌و حاڵه‌ی ئێستایان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانی ئێستای ئێران هه‌بێت؟
خدر مه‌ره‌سه‌نه : به‌بڕوای من و به‌گوێره‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی حزبی دیموكرات په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن,هیچ یه‌ك له‌و دووباڵه تائێستا نه‌یان توانیوه جۆرێك ڕیفۆرم بكه‌ن و خۆیان بگۆڕن كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانی ئێستای ئێران هه‌بێت,چونكه بۆئه‌و مه‌به‌سته ده‌بێ هه‌موو حزب و ڕێكخراوه‌كانی ڕۆژهه‌لاَت به بلاتفۆڕمێكی هاوبه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دژی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی چالاكی هاوبه‌شیان هه‌بێت,به‌لاَم تا ئه‌مڕۆش ئه‌و حزبه‌كوردیانه نه‌یانتوانیوه له‌ده‌وری یه‌كتر كۆببنه‌وه و وه‌ك به‌شێك له ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵیان هه‌بێ له ڕوخاندنی ڕژیم و هێنانی سیسته‌مێكی نوێ ی دیموكراتیك له ئێرانی داهاتوودا.بۆیه پێم وایه حزبه كوردیه‌كانی ئێران پێویستیان به‌گۆڕانكاریه‌كی سیسته‌ماتیكی سیاسی و ئابوری و نیزامی هه‌یه و ده‌بێ خۆیان بگۆڕن,ئه‌گه‌رنا هه‌رگیز ناتوانن له‌داهاتوودا وه‌لاَمده‌ری ویست و داخوازیه‌كانی كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستان بن.هه‌روه‌ها هیچكام له‌وانیش به‌ته‌نیایی ناتوانن تاقه‌سواره‌ی گۆڕه‌پانی ئه‌و خه‌باته‌بن كه‌خه‌ڵكی كوردستان نیازیان پێیه‌تی.
به‌یان: له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆكایه‌تی له‌ئێران هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی حزبی دیموكرات,یه‌كێكیان داوای له‌خه‌ڵك كرد بایكۆتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌بكه‌ن ئه‌وی تریشیان پشتیوانی له‌به‌رنامه‌كانی مه‌هدی كه‌روبی كرد,به‌باوه‌ڕی ئێوه خوێندنه‌وه‌ی كام یه‌كێك له‌ودووباڵه ڕاستر و واقبینانه‌تربوو؟
خدر مه‌ره‌سه‌نه : به‌بۆچوونی من ئه‌و باڵه‌ی كه داوای له‌خه‌ڵكی كوردستان كرد پشتیوانی له ڕیفۆرمخوازان بكه‌ن,هه‌رچه‌نده داواكه‌یان بێ مه‌رج بوو و له‌سه‌ربنه‌مایه‌كی سیاسی نه‌بوو,به‌لاَم له‌وبارودۆخه‌سیاسیه‌دا كه كورد له‌ڕۆژهه‌لاَت تێیدایه‌تی,به‌شداریكردنیان له‌ڕاپه‌ڕینه‌كان باشتره له بێ لایه‌نی و تێوه‌ڕامان.چونكه ئه‌گه‌ر ڕیفۆرمخوازان كه‌مترین مافیشیان بۆ كورد وه‌به‌رچاوگرتبێت لانی كه‌م له‌و كه‌ش و هه‌وا ئازاده نه‌ته‌وه‌ی كوردیش ده‌توانێ به‌قازانجی خۆی كه‌ڵك وه‌ربگرێ و خۆی ڕێك بخات.له‌مڕوه‌وه پشتیوانیكردنی كورد له مه‌هدی كه‌روبی و حوسێن موسه‌وی باشتره له‌وه‌ی كه بێ لایه‌ن بێت.
به‌یان : ئێوه له‌زۆر كۆڕوكۆبوونه‌وه‌ی جیاواز ڕه‌خنه له سیسته‌می په‌روه‌رده كردن له‌ناو حزبی دیموكرات ده‌گری,شێوازی په‌روه‌رده‌كردن له‌ناوحزبی دیموكراتدا له‌كۆن چۆن بووه و ئێستا چۆنه؟
خدر مه‌ره‌سه‌نه : له‌مباره‌وه ئه‌من له‌سه‌ر شێوازی په‌روه‌رده‌ی كۆن و تازه‌ی حزبی دیموكرات به‌هه‌ردووباڵه‌كه‌یه‌وه ئاگادارم.به‌داخه‌وه هه‌میشه حزبه‌كوردیه‌كان به‌گشتی و ئه‌و دووباڵه له حزبی دیموكرات به‌تایبه‌تی له‌فێرگه‌كانی خۆیاندا ئه‌ندام وكادر و پێشمه‌رگه‌كانیان به بیری ته‌سكی حزبایه‌تی و تاك په‌رستی واتا كارێزما په‌روه‌رده كردوون و كه‌متر باس له‌بیری نه‌ته‌وه‌یی كراوه و شۆڕشگێڕانی كورد زیاتر پێشمه‌رگه‌ی حزب و سه‌ركرده‌كانیان بوون نه‌ك پێشمه‌رگه‌ی گه‌ل و نیشتمان,هه‌ربۆیه‌شه هه‌ركاتێك سه‌ركرده‌كانی ئه‌وحزبه ویستبێتیان توانیویانه به‌قازانجی خۆیان ئه‌و حزبه له‌ت له‌ت بكه‌ن,بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش هه‌ریه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كان چه‌ند كار‌و پێشمه‌رگه‌یان له‌ده‌وری خۆیان كۆكردۆته‌وه و حزبه‌كه‌یان كردۆته دووبه‌ش,بۆنمونه شه‌هید دكتۆر قاسملوو سێ جار حزبی دیموكراتی لێكدابڕیوه و دووجاریش بڕیاری شه‌ڕی ناوخۆیی داوه و كادر و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وحزبه‌یان له‌پێناو سه‌پاندنی ده‌سه‌لاَتی خۆیاندا به‌یه‌كتر به‌كوشت داوون.نموونه‌ی تازه‌شمان ئه‌وه عه‌بدولاَ ی حسن زاده و كاك مسته‌فا هیجرین كه‌چۆن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دوای شه‌هید دكتۆر قاسملو و شه‌ڕه‌فكه‌ندی ئه‌و حزبه‌یان كرده‌وه دووبه‌شی جیاواز و بازرگانی به‌سیاسه‌ت و حزبایه‌تی ده‌كه‌ن و هیچ لایه‌كیش یه‌كتریان قبوڵ نییه!!ئاكامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ئێستا ده‌یبینین,حزبی دیموكرات له‌سایه‌ی ئه‌و په‌روه‌رده‌ییه‌ی كه ئه‌ندامه‌كانی پێگۆشكراون ئه‌و حزبه له‌ئۆردوگاكانی باشوری كوردستان نیشته جێبوون و "ده‌خۆن و ده‌نون و گه‌لی كوردیان له ڕۆژهه‌لاَت به‌قه‌زاوقه‌ده‌ر سپاردووه". به‌لاَم له‌ڕاستیدا له‌نێو هه‌ردووباڵه‌ی حزبی دیموكرات كه‌سانی شاره‌زاو نوێخوازیش له‌سیاسه‌تداهه‌ن و ده‌رفه‌تیان پێ‌نادرێت ڕۆڵیان هه‌بێ له‌چاكسازی ئه‌و حزبه‌دا!!.
پڕۆفایل :
خدر مه‌ره‌سه‌نه ساڵی 1940 له‌گوندی بێورانی سه‌ربه‌شاری سه‌رده‌شتی ڕ‌وژهه‌لاَتی كوردستان له‌دایك بووه.
ساڵی 1960 دیبڵۆمی له كشتوكاڵدا وه‌رگرتووه.
له‌سه‌رده‌می ڕژیمی شادا بۆماوه‌ی نزیك به پێنج ساڵ له‌ساڵه‌كانی 1958 تا 1963 به‌هۆی ئه‌ندام بوون له‌حزبی دیموكرات له‌تاران زیندانی بووه.
له‌ساڵی 1963 په‌یوه‌ندی به شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه كردووه و تاهه‌ره‌س هێنانی شۆڕش به‌رپرسی نه‌خۆشخانه‌یه‌یه‌ك بووه.
له‌ناوحزبی دیموكراتدا تا پله‌ی ڕاوێژكاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بڕیوه.
ئێستا له‌ولاَتی سوید نیشته‌جێ یه و سه‌رقاڵی نووسینی مێژووی نوێ و وه‌رگیڕانه.
|