حه‌سه‌ن حاته‌می: ئیده‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو حیزبی دیموكرات زۆر لاوازه
26 / 12 / 2009
سێ ساڵ دوای ئینشعاب له حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، حه‌سه‌ن حاته‌می به‌رپرسی پێوه‌ندییه کوردستانییه‌کانی حدک له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌و چاوپێكه‌وتنه له گه‌ڵ به‌یان تیشك ده‌خاته 3 ساڵ كاری جیایی له گه‌ڵ باله‌ی دیكه‌ی حیزبی دیموكرات‌و خاله لاواز‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی حیزبه‌كه‌ی.
به‌ڕێزت سێ ساڵ دوای ئینشعاب له حدکا چ جیاوازیه‌کی به‌رچاو له نێوان حدک و حدکا دا ده‌بینێ؟
سپاس بۆ ماڵپه‌ڕی به‌یان بۆ پێکهینانی ئه‌و وتووێژه. وڵام : پێمخۆشه له پێش دا ئه‌وه بڵێم ئێمه له دیسکۆرێس یا ئاخاوتن و نووسیین دا وشه‌ی "ئینشعاب" به‌کار ناهێنیین. بۆیه پێمان وایه که به‌داخه‌وه حدکا دوو له‌ت بوه. ئێستا پتر له 3 ساڵه دوو حیزبی دێموکڕات هه‌یه. به باوه‌ڕی من حدکا و حدک دوو حیزبی جیاوازن له بنه‌ماڵه‌ی دێموکڕات دا.
جیاوازی حدک له‌گه‌ڵ حدکا ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای له‌ت بوون و له " هێڵه گشتییه‌کانی رێبازی ئێمه" دا و تێکۆشان به ناوی حدک - ئێران و پاشان حدک -به‌ڕه‌سمی دوای کۆنگره‌ی 14-، جیاوازی به‌رچاو هه‌یه. حدک له گوفتار دا روونتر و شه‌فافتر، له ره‌فتار دا هێمن و ئارامتر، بیروڕاو و بۆچوونه‌کانی مه‌عقوڵتر و دووربیینانه‌تره. له هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ حدکا و ته‌بلیغاته نا واقعییه‌کانی ئه‌و دا به‌ته‌حه‌مموولتره. له پێوه‌ندییه نێوخۆییه‌کانیش دا حدک، جه‌وێکی زۆر سه‌میمانه و خۆماڵیانه‌ی پێک هێناوه که هه‌ڵسوڕان و تێکۆشان تا راده‌یه‌کی زۆر گوڕوتێنی جیاوازی له پێش له‌تبوون دا هه‌یه.
دوای ئینشعاب که به کۆمه‌ڵێک واده‌و به‌ڵێنی ده‌ستی به‌کار کرد. کوا ده‌رکه‌وته‌کانی ئه‌و به‌ڵێنی و شیعارانه؟
وڵام : بۆ خۆتان ده‌زانن کێشه‌ی نێو حیزبی دێموکرات و کۆمه‌ڵگاکه‌مان چ له نێو خۆ وه‌ک به‌شێکی جو‌غرافیایی له ئێران دا و چ کارتێکه‌ری رووداوه‌کانی 30 ساڵی رابردوو و پێشتریش ئاڵوزی و گرێکوێره زۆرن و مه‌یدان بۆ به‌شێکی زۆر له کرده‌وه‌کان که پێوه‌ندییان به فه‌رهه‌نگی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌وهه‌ری دێمۆکڕاسی که پێکه‌وه هه‌ڵکردن واتا تولێرانس و خۆی تاقی کردنه‌وه له نێو کۆمه‌ڵگاکه‌مانه، به‌داخه‌وه تێدا لاواز و لێی بێبه‌رین. هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنییانه‌ی حدک داویه‌تی زۆربه‌یان پێوه‌ندییان به تێپه‌ڕینی کاتی پتر، کاری زیاتر و تا راده‌یه‌کی زۆر، که‌ش و هه‌وای سیاسی و رووداوه‌کان هه‌یه.
به‌ڵام له‌و به‌ستێنه‌ش دا لابردنی سانترالیزمی دێموکڕاتیک - به‌بڕاوی من له‌و به‌شه دا وشه‌ی دێموکراتیک هه‌مێشه ناوێکی بێ نێوه‌رۆک و بوختانێک بوه به سانتڕالیزم کراوه.-، و پاراستنی مافی تاکه‌که‌سی و حیسێب کردنی حیزب وه‌ک که‌ره‌سه و وه‌سیله‌ی گه‌یشتن به ئامانجی ئازادیخوازی گه‌لی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان، به‌ڵێنی گه‌وره‌ن که ئه‌گه‌ر جێ بکه‌ون - که کاتیان زۆر ده‌وی-، ده‌که‌وینه قوناخێکی ژیربێژانه، وه‌ک چوار چێوه‌یه‌کی گونجاو، بۆ زۆربه‌ی به‌ڵێنییه‌کان.
به‌ڕای به‌ڕێزت ده‌سکه‌وته‌کانی دوای ئینشعاب بۆ حدک چ بووه؟
پێداچوونه‌وه به هێندێک روانگه‌ی نادروست له‌سه‌ر ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی به هه‌ر ده‌لیلێک ریزی تێکۆشانی شاخیان جێ هێشتبوو و له تاراوگه ده‌ژین؛ دوای له‌تبوون گرینگی پتریان پێدرا. به راوێژ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌وان، تا راده‌یه‌کی زۆر که‌ڵک له بیروڕای که‌سانێک بۆ پیداچونه‌وه و نووسینه‌وه‌ی به‌رنامه و پێڕه‌وی حیزب وه‌رگیرا، که ئه‌ندامی حیزب نه‌بوون. به‌ڵام که‌سانی ئاکادمیک یا پێگه‌یشتوو و دڵسۆزی بزووتنه‌وه‌ی کورد بوون.
له‌ژێر تیشکی ئه‌و بۆچونه دا دوو گه‌ڵاڵه‌ی نێوخۆێی و ده‌ره‌وه‌یی بۆ کۆنگره‌ی 14 ئاماده کران و له‌تێکهه‌ڵکێشی هه‌ردوو به‌ش و باسی و راوێژی بێوێنه- تا ئه‌و جێیه‌ی من بیستوومه- له‌و کۆنگره‌یه‌دا په‌سند کرا. له‌و کۆنگره‌یه دا، ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی رێبه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات - سکرتێر و به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات-، سێ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی- که له نێویان دا که‌سێک ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و ژنێک هه‌یه.- و سێ ئه‌ندامی جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و سێ که‌س ئه‌ندامی کۆمیسیونی پارێزگاری له پێره‌وی نێوخۆ، به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ هه‌ڵبژێران، که له مێژووی حیزب دا به‌م شێوه‌یه له 30 ساڵی رابردوو دا بێ وێنه‌ی بوو. له‌و به‌ستێنه دا له به‌ندێکی پێره‌وه‌ی نێوخۆیی حیزب دا، چالاکییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات گرینگیی پتری له جارانی پێدرا.- مادده‌ی 11 تێبینی 2.- هه‌روه‌ها ده‌یان که‌سی دیکه به‌رپرسایه‌تی جۆراوجۆریان هه‌یه که به‌دڵگه‌رمی پتر له جاران تێده‌کۆشن.
دیاری کردنی رێژه‌یه‌کی 25 % بۆ ژنان له کۆنگره و رێبه‌ری دا - به که‌ڵک وه‌رگرتن له جیاوازی ئه‌رێنی - ، کرده‌وه‌یه‌کی به‌جێ بوو بۆ هاندانی پتری ژنان و بڕوا به‌خۆ بوونیان بۆ به‌رێوه‌بردنی ئه‌رکی قورس‌تر له پێشوو و هاوکار‌ی کردنیان بۆ وه‌گه‌ڕخستنی وزه‌زی به‌هێزیان و رێگر نه‌بوون له پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنیان.
هاتنه ئارای ئه‌و روانگه‌یه که به‌ساڵداچوان و که‌سانی به ئه‌زموون که خۆیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رووی حیزبی به‌ربژار نه‌کرد، رێزی پتر له جارانیان لێ بگیرێ. له زانایی، توانایی و ئه‌زمونیان تا راده‌یه‌کی زۆر که‌ڵک وه‌رگیرێ. - هه‌رچه‌ند ئه‌وه یه‌که‌م ئه‌زموونی ئێمه‌یه و که‌موکووڕی خۆشی هه‌یه.-
نه‌مانی بڵاوکراوه‌ی کوردستان - که به رۆژنامه‌ی کوردستان ناوی ده‌برێ.- وه‌ک ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و هه‌بوونی لاپه‌ڕی ئازاد و گۆڕانی رێژه‌یی ئه‌ده‌بیاتی نوێ له‌و بڵاوکره‌وه‌یه‌دا و چه‌ند سایتی چالاک و کردنه‌وه‌ی کورد کاناڵ _ به سندو‌قی به‌تاڵ- و بڵاوکرانه‌وه‌ی هێندێک به‌رنامه که پێشتر باو نه‌بوو وه‌ک ره‌خنه و دیالۆگ و... زۆر جێی سه‌رنجن.
پێکهاتن له‌گه‌ڵ ره‌وتی رێفوڕم و که‌ڵک وه‌رگرتن له تواناکانیان و راکێشانیان بۆ نێو حیزب، من به ده‌سکه‌وتێکی باش ده‌زانم و ده‌ستخۆشی له هه‌موان ده‌که‌م که تواناکان و ئه‌زموونه‌کانیان، به‌تایبه‌تی دوای کونگره‌ی 14 بۆ به‌ره‌وپێش چوونی هه‌نگاوه‌کانی حدک به پێی ئیمکان به‌کار ده‌به‌ن.
رێز گرتن له بیروڕای جیاواز و ئیزن دان به‌بڵاوبوونه‌وه‌یان و ره‌خنه گرتنی ژێربێژانه به‌شێوه‌ی رێژه‌یی و دروستبوونی فه‌زایه‌کی تا راده‌یه‌کی زۆر به‌رپرسانه و دۆستانه. ئه‌و کرده‌وه‌یه بارودۆخی نادروستی پێش له‌تبوونی زۆر گۆڕیوه و متمانه و بڕوا به تواناکان و رێگه دان به پشکه‌وتنیان پتر کردوه.
گیرانی سمینار و کۆبوونه‌وه‌ی گه‌لی جۆراوجۆر و به‌رده‌وام، کرانه‌وه‌یه‌کی زیاتر و به‌نێوه‌رۆکتری داوه به تێکۆشانه‌کان. زیندوکردنه‌وه و کۆڕیادی گه‌لێگ که پێشتر که‌متر باو بوون. بانگهێشت کردنی که‌سانی لێزان و شاره‌زا بۆ کۆڕگێڕان و که‌ڵک وه‌رگرتن له زانیارییه‌کانیان.
هه‌روه‌ها گرینگی دان به پێوه‌ندییه‌کان و جیاکردنه‌وه‌یان له یه‌کتر و دانانی به‌شی پێوه‌ندییه کوردستانییه‌کان له راده‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی و ده‌روه‌ی وڵات، پڕڕه‌نگتر دیتنی ئه‌و به‌شه و پێویستی پێکه‌وه‌کارکردنی ئه‌وان، که قوناخی پلۆڕالیسمی رێکخراوه‌یی پتر نیشان ده‌دا.
پێداچوونه‌وه تا راده‌یه‌ک به هه‌ڵه‌کانی رابردوو، بۆ وێنه باس له‌سه‌ر یاد به‌خێران ئه‌حمه‌د تۆفیق- له رێوره‌سمی 25 ی گه‌لاوێژی 1388(2009) له ئۆرێبروو و کۆڕ یادی 11 پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له 6 ی سێپتامبری 2009 له ستۆکهۆڵم.-، مامۆستا هێمن- پتر له جاران- و کاک که‌ریم حیسامی. ره‌واندنه‌وه و تووڕهه‌ڵدانی خه‌باتی تاک ره‌هه‌ندی و گرینگی دان به تێکۆشانی مه‌دنی- فه‌رهه‌نگیی نێوخۆی وڵات. داهێنانی نوێ به یارمه‌تی ئه‌وان و راپرسی ته‌شکیلاتی و ئاماده‌کاری بۆ شێوه‌یه‌ک له به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رۆک کۆماری له ئێران دا و... کۆمه‌ڵه ده‌سکه‌وتێکی به‌نرخن. هیچکام له‌و ده‌سکه‌وتانه سه‌د له سه‌د نیین و رێگاکه له‌سه‌ره‌تا دایه و ده‌ستی پێکراوه و سێ ساڵی لێ رابراوه. پێویسته هه‌موو تێکۆشه‌رانی حیزبی له هه‌ر کوێیه‌کی ده‌ژین، به دڵئاوایی بۆ ئه‌و ره‌وته تێ‌بکۆشن. چاوه‌ڕوانیمان له دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی بۆیان ده‌لوێ هاوکار‌ی ئه‌و ره‌وته به‌که‌ن که من کاتی خۆی وه‌ک "رێنیسانسی بیروهزری سیاسی و رێکخراوه‌یی" باسم کردوه.
هۆی چیه دوای جیابوونه‌وه و ئینشعاب ئێستا به‌شێکی زۆر له ئه‌ندامانی حدک داوای یه‌کگرتنه‌وه ده‌که‌ن؟
له نێو حدک دا به‌تایبه‌تی پاش کۆنگره‌ی 14 دا ئازادی بیروڕا مه‌یدانی به‌رفراوانتر بوه و ئه‌و شێوه بیرکردنه‌وه سروشتییه. هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیروڕا ی گشتی و ماوه‌یه‌کی زۆر پێکه‌وه بوون له حیزبێک دا و ئۆگریه‌کانی هاوڕێیانی چه‌ندین ساڵه، له بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموکراته‌کان دا. به‌ڵام به‌شێوه‌ی گشتی، ئیده‌ی یه‌کگرتنه‌وه لاوازه و بیری پێکه‌وه کارکردن و یه‌کریزی زۆر به‌هێزه. ئێمه نزیکه‌ی 10 ساڵ یه‌کگرتنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دێموکڕاتمان له دوای کۆنگره‌ی 10 ته‌جره‌به کرد و به‌داخه‌وه شکستمان خوارد. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و بیر وه‌زره ببێته مژاری دێموکڕاته‌کان؛ کاتی زۆر و بیری به‌رفراوانی هه‌ردوو لای ده‌وێ. ئه‌وکات ئه‌گه‌ر هات، پێویست ده‌کا ته‌واوی په‌روه‌نده‌کانی رابردوو- که به ناره‌وا دروست کراون.- بۆ هه‌میشه به بایه‌گانی مێژوو بسپێردرێن. رێز بۆ تێکۆشانی هه‌موو دێموکراته‌کان دابندرێ و وه‌ک یه‌ک بنه‌ماڵه چاو لێک بکه‌ن و...
جگه له‌وه‌ش له سێ ساڵی رابردوو دا، ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته دێموکراتیکانه و خۆماڵیانه و دڵکراوه‌ییه‌یانه‌ی له نێو حدک دا هاتونه ئاراوه، پێموایه له‌نێو حدکا دا ره‌عایه‌تکردنی زۆر ئاسان نیه. له‌بواری پێڕه‌وی نێوخۆییشدا جیاوازییمان هه‌یه و ناویش گرینگه، کامیان ده‌بێ . له یه‌ک قرتاڵه‌نانی هه‌مووی ئه‌وانه له نێو حیزبێکی دێموکڕاتی گه‌وه‌ر دا به بیری یه‌ک ده‌ست زۆر زه‌حمه‌ته. باشترین رێگای چاره‌سه‌ر‌ی ئێستا، هاوکار‌ی و کاری هاوبه‌شی هه‌ردوو دێموکراته‌کان و باقی حیزب و رێکخراوه‌کانی به‌رایی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه؛ هه‌م له کوردستان و هه‌م له تاراوگه دا.
ناکامیه‌کانی حدک دوای ئه‌و دابڕانه له چیدا ده‌بینی، ئه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانی چن؟
وڵام : حدک دوای له‌تبوون یا به‌قه‌ولی ئێوه دابڕان، به بێ ئیمکاناتی ماڵی به‌ڵام به ده‌سمایه‌یه‌کی باشی ئینسانیی کارامه و به‌ئه‌زموون، چالاکییه‌کانی خۆی درێژه دا. له ماوه‌یه‌کی که‌م دا تێکۆشانی به‌رین و هه‌مه لایه‌نه‌ی ده‌ست پێ‌کرد. له نه‌کاو به‌سه‌ر وه‌زعێکی نوێ و پڕمه‌سئوولییه‌تر دا که‌وتن به هێندێک دروشم و وعده‌ی جیاواز له جاران -که بۆخۆشتان ئاماژه‌تان پێکردوه- و گه‌یشتن به ئاکامه دڵخوازه‌کان دژوارن. ئاسته‌نگمان هه‌ن. به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌رکردنیان ئیراده‌یه‌کی تاراده‌یه‌ک کارامه له هه‌وڵ دایه. تا ئێستا نه‌مانتوانیوه به ته‌واوی ره‌وتی دێسانترالیزه بوون بپێوین . کاناڵی تلویزیونی خۆمان نییه. ئیمکاناتی ماڵیمان زۆر لاوازه. هه‌وڵدانمان بۆ دیاڵۆک و لێک تێگه‌یشتن و لێکنزیکبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌کانی به‌رایی تێکۆشه‌ری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ئاکامی دڵخواز نه‌گه‌یشتوه. کادری حیرفه‌ییمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ر نیه و...
سه‌رکه‌وتنگه‌لێکێشمان هه‌بووه که له وڵامی پرسیارێکی سه‌روو دا باسم کردوون. ئه‌وه‌ی لێ زیاد ده‌که‌م که ته‌فاهومێکی که‌م وێنه له نێوان تێکۆشه‌رانی ئاشکرای حیزب له کوردستان و ده‌روه‌وی وڵات دا هه‌یه. به‌ڵام تا گه‌یشتنی به کارامه‌یی و گشتگیر بوونی، مه‌ودامان زۆره. وێڕای به‌رزنرخاندنی نه‌خشی رێبه‌رانی شه‌هید له جوولانه‌وه‌ی ئازادیخواوازی و رێبه‌رایه‌تی حیزب دا، ره‌خنه‌گرتنی ژیربێژانه له رێبه‌رانی نه‌مر به تایبه‌تی د. قاسملوو و شه‌ره‌فکه‌ندی هه‌یه. ته‌نانه‌ت بۆچوونه‌کانی ئێستای سکرتێری زانا و به‌توانای حدک به‌ڕێز خالید عه‌زیزیش ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێ و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه ئینترنێتێکانیش بڵاوده‌کرێته‌وه. ئه‌و بۆچوونانه ده‌بنه هۆی بێ هه‌ڵه نه‌بوونی هیچکه‌س له کارکردن دا و مافی ره‌خنه گرتن و موخالیف بوونیش له‌گه‌ل بیروڕای سیاسی و لێکدانه‌وه‌کانی رووداوه‌کان که‌سی یه‌که‌میش. ئه‌گه‌ر کاتی زیندووبوونی نه‌مرانی ئاماژه پێکراو ئه‌و هه‌لومه‌رجه ره‌خسابا و مافی تاکه که‌س و ره‌خنه‌گرتن و سالمبوونی فه‌زای دوای ره‌خنه نهادینه کرابان؛ له‌وانه بوو خه‌سارمان زۆر که‌م بوبان و لێکدابڕانه‌کان و له‌تبوونیش روویان نه‌دابا. وێنه‌ی دیکه‌ی بره‌وپه‌یداکردنی بیروڕای جیاواز له نێو حدک دا، بۆچوونی به‌ڕێز جه‌لیل گادانی بوو له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین خۆلی سه‌رکۆماری له ئیران دا، که له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی رێبه‌ری و به‌ده‌نه دا موخالیف بوو و ته‌بلیغی بۆ نه‌زه‌راتی خۆشی ده‌کرد. رێزی کاک جه‌لیل پتر بۆ و که‌متر نه‌بۆ.
به‌ڕای به‌ڕێزت بارودۆخی حدک ئایا ئیده‌ئاله؟ ئایا حدک توانیویه‌تی له‌به‌رخورد له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جیاواز بێ له حیزبه‌کانی دیکه.ئایا حدک توانیویه ببێته حیزبی ئه‌مڕۆ یا نا هه‌ر حدکاکه‌ی جارانه به‌کۆمه‌ڵێک جیاوازی رۆاله‌تی؟
نه‌خێر ئیده‌ئال نییه و تا گه‌یشتن به‌و راده‌یه، کاری زۆر و که‌ره‌سه‌ی پێویستی ده‌وێ. حدک گۆڕانی گرینگی ده‌ست پێکردوه‌و به‌شێکیشی ئه‌نجام داوه و هه‌ڵسوکه‌وتیشی گۆڕاوه. به‌ڵام چونکه له نێو حیزبه‌کانی دیکه و شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتیان -جگه له حدکا-، زانیاریم که‌مه، ناتوانم قه‌زاوه‌تێکی ژیربێژانه بکه‌م. نازانم حیزبی ئه‌مرۆیی له نه‌زه‌ر ئێوه، چ تاریفێکی هه‌یه؟ به‌ڵام حدک کراوه و روو له‌گه‌شه‌یه. له هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ حدکا دا، جیاوازی هه‌ڵسوکه‌وت و پێکه‌وه هه‌ڵکردنی زۆرتره. هێندێک کرده‌وه ئه‌نجام دراون و بۆچوون گه‌لێک له نێو تێکۆشه‌رانی حدک دا ده‌گوترێن و ده‌نووسرێن، ئه‌گه‌ر له‌نێو حدکای پێش له‌تبوون روویان دابا، زۆر که‌س "ده‌ر‌ده‌کران" و "هه‌ڵده‌په‌سێردران".
کورته‌ی بیوگرافی حه‌سه‌ن حاته‌می
ـ له ساڵی 1955 ی زایینی (1334) ی هه‌تاوی، له شاری مه‌هاباد له دایک بووه.
ـ دیپڵۆمی ئه‌ده‌بی له ساڵی 1354 له‌وشاره وه‌رگرتوه.
ـ له‌ماوه‌ی کاری سیاسی‌دا 4 جار گیراوه
ـ ماوه‌ی پتر له دوو ساڵه ڵه ماریهامن- ی فینلاند ده‌ژی.
ـ له 8 ی مارسی 2009 وه بووه به به‌رپرسی پێوه‌ندییه کوردستانییه‌کانی حدک له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
|