بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك!
ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه ماڵپه‌ری (به‌یان) وه‌ك تریبونێكی ئازادی ژۆرنالیستی بۆ كاركردی رۆژنامه‌وانی، له رۆژانی داهاتوودا ده‌ست به وه‌شانی خۆی ده‌كات. (به‌یان) له بواره‌كانی سیاسی، ئه‌ده‌بی، رۆشنبیری و...... ده‌ست به كار ده‌كات، ئه‌مه له پال ئه‌وه‌دا كه تازه‌ترین هه‌واله‌كانی ئێران‌و كوردستانتان بۆ بلاوده‌كاته‌وه. (به‌یان) هه‌وڵ ده‌دات تریبوونی هه‌موو ئه‌و گۆرانكاریانه بێت كه له داهاتووی ئێران‌و كوردستان ده‌كرێت بێته گۆرێ. (به‌یان) ـ زۆرترین رووبه‌ری خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ پرسی كورد له ئێران،له هه‌موو زاویه‌كانیه‌وه. (به‌یان) ـ هه‌وڵ ده‌دات كه‌لتووری رێز گرتن له ده‌نگی جیاواز، ره‌نگی جیاواز په‌یره‌و بكات به بێ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته داوی ره‌نگ‌و ده‌نگێكی دیاریكراو. (به‌یان) ـ هه‌وڵ ده‌دات پرسی كورد له ئێران له رێگای به‌شداری دانی را جیاوازه‌كانه‌وه به شێوه‌ی ئاكادیمیك‌و زانستی بخاته روو‌و ده‌رگا بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكاته‌وه كه ده‌یانه‌وێ رایه‌ك به ڕاكان زیاد بكه‌ن. (به‌یان) ـ خۆی به دوور ده‌گرێت له په‌یره‌و كردنی هه‌ر ئایدئۆلۆژیاك‌و ته‌نیا وه‌ك تریبونێك بۆ بڵاوكردنه‌وه له چوارچیوه‌ی میتۆدی رۆژنامه‌وانی ده‌مێنێته‌وه . (به‌یان) ـ هه‌وڵ ده‌دات تریبونی ده‌نگی هه‌مووان‌و هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه بێت كه شوینێكیان ده‌وێت بۆ قسه‌كردن. ـ ئیوه هاوكات له گه‌ل گۆرانكارییه‌كانی ئێران‌و كوردستان ده‌توانن متمانه به (به‌یان) بكه‌ن‌و له ده‌ڵاقه‌ی (به‌یان)ه‌وه رووداوه‌كان بخوێنه‌وه. چاوه‌رێ بن! تكایه به ناردنی بابه‌ت‌و هه‌واڵ‌و...هاوكاری به‌یان بكه‌ن‌و له رێگای(به‌یان)ه‌وه په‌یامی خوتان‌و رای خۆتان به زۆرترین خوێنه‌ر بگه‌یه‌نن. ده‌سته‌ی كارگێری و شۆرای نووسه‌رانی (به‌یان) ئیمه‌یلی په‌یوه‌ندی: info@beyan.com |